دەستپێشخەری ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، کە لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و کۆتایی هێنان بە سیستەمی جینۆسایدی ئیمراڵی، لە شاری ستراسبۆرگی فەرەنسا دەستی بە ئیشکگریی ئازادی کردووە، هەتا ئێستا بە سەرکەوتوویی بەردەوامە لە چالاکییەکانی و درێژەی هەیە.
ئیشکگرییەکە هەموو هەفتەیەک لە لایەن کوردان و دۆستە ئەوروپییەکانیانەوە بەڕێوەدەچێت. ئەو گروپەی لە بریتانیاوە هاتبوون، لە هەفتەی ٦٥٣دا ئیشکگرییەکە لە ئەستۆ دەگرن.
عیسمەت سەرحەد و گەزگۆر کانیرەشی بەناوی گرووپی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیکی شەفیڵد بەشداری ئیشکگرییە بوون.
عیسمەت سەرحەد بە نوێنەرایەتی گرووپەکەوە قسەی کرد و وتی: :ئازادیی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانەی پرسی کوردە.
سەرحەد ڕایگەیاند؛ پێویسته هەر کەسێک دەنگی خۆی دژی هێرشه داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوا بەرزبکەوە و گوتی: "چۆن کۆبانیمان پاراست، ده بێت ئەمڕۆش بە هەمان شێوە خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەین. بۆ ئەوەی بتوانین دەستکەوتەکانمان بپارێزین، پێویستە یەکێتی نەتەوەیی خۆمان بنیات بنێین.