بە دیمەن

خەڵکی کانتونی فرات تەرمی هەردوو شەڕڤان قارەمان و عومەیرییان بە خاک سپارد

دانیشتوانی کانتۆنی فرات بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانان قارەمان بۆتان و عومەیرییان بە خاک سپارد.

بە بەشداری سەدان کەس لە دانیشتوانی کانتۆنی فرات، دامەزراوە و  دەزگاکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی بە مەراسیمێکی جەماوەری ئەمڕۆ تەرمی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) قارەمان بۆتان (فەواز عەبدولقادر) کە لە ١٩ی کانوونی یەکەم و شەڕڤانی هێزەکانی کۆماندۆی قەسەدە عومەیری (زێن ئەلعابدین عەلی) کە لە ٨ی کانوونی یەکەمدا لە بەرخۆدانەکانی قەرەقۆزاقدا شەهید بوون، بە خاک سپێردران.

مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستیپێکرد و دواتر ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی شاری سرین، ئەمەل مستەفا قسەیکرد و دوای سەرساغیکردن لە بنەماڵەی شەهیدان، جەختی لەوەکردەوە بە هەموو پێكهاتەکانەوە درێژە بە ئامانجی شەهیدانیان دەدەن.

هەر لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی زانکۆی کۆبانێ شەڕڤان مسلم قسەیکرد و جەختیکردەوە لە درێژەدان بە ڕێگەیی شەهیدان و وتی: "دەبێت پێکەوە سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد بنێین."

لە دوای قسەکان بەڵگەنامەی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەی شەهیدان کرا.

لە کۆتاییدا تەرمی شەهید قارەمان بۆتان لە گۆڕستانی شەهید دیجلە بە خاک سپێردرا و تەرمی شەهید عومەری برایە گۆڕستانی شاری سرین و بە مەراسیمێک بە خاک سپێردرا.