یەژاستار: ئایندەیەک لە شێوەی شۆڕشی دیموکراتیک دەکەینە دیاری گەلانی بندەست

فەرماندەیی یەژا ستار ڕایگەیاند؛ بە شێواز و هێزی فەرماندە عەگید و بە ڕۆحی زیلانەوە بە چالاکی تۆڵهەڵدانەوە پێشوازی لە ١٥ی ئاب دەکەین و وتی: "بە گەورەکردنی تێکۆشان، بەشێوەی شۆڕشی دیموکراتیکی، ئایندە دەکەینە دیاری بۆ گەلانی ژێردەستە."

فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بە بۆنەی ٤٠ـەمین ساڵوەگەڕی هەڵمەتی ١٥ ئابەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "٤٠ـەمین ساڵەوەگەڕی ١٥ی ئاب کە بۆ گەلی کورد و تەواوی پێکهاتەکانی ناوچەکە بووە جەژنی ژیانەوە و هیوای ژیانی ئازادیی گەورەکرد، پیرۆز دەکەین. لە کەسێتی  فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز)دا بەژنی خۆمان لە ئاست هەموو شەهیدانی قارەمانی هەڵمەتە مێژوویەکە دادەنەوێنینەوە، بە ڕێز و پێزانینەوە یادیان دەکەینەوە."

فەرماندەیی یەژاستار لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە هەموو کاتێک ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێگەی چارەسەری سیاسی کردووە بە ڕێگەی سەرەکی چارەسەری پرسەکانی کورد، بەڵام دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر ئەم هەوڵانەدا ناوهێنانی ناوی کوردستانیشی قبوڵنەکرد.

'دەوڵەتی تورک چارەسەری سیاسی هەڵنەبژارد، بۆیە شەڕی چەکداری دەستیپێکرد'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا گوتراوە: "دەیانویست کورستان لە کورد دابماڵن، بۆئەوەی هەبوونی کورد لە مێژوودا نەهێڵن، هەموو کردەوەیەکی فاشیزمیان ئەنجامدا. لە کاتێکدا لە زمانی یاسا و سیاسەت تێنەگەشتن، لە سەر بنەمای تۆڵەکردنەوە لە زیندانی ئامەد، لەسەر چیاکانی کوردستان فەرمانی تۆڵەکردنەوە ڕاگەیاندرا و لەبەرامبەر داگیرکارییدا بناغەی شەڕی چەکداری و شەڕی خۆپاراستن و ئازادی بە هەموو شکۆی خۆیەوە دەستیپێکرد.

بۆیە هەڵمەتی ١٥ی ئاب؛ هەنگاوێکە بەرەو ژیانی ئازاد، هەنگاوێکە بەرەو وڵاتێکی ئازاد، هەنگاوێکە بەرەو ژیانەوەی هێزێکی خاوەن پاراستنی جەوهەری. ئەم هەڵمەتە بوو کە ترس و بێهیوایی، دورکەوتنەوە لە ناسنامە کە داگیرکەر هەموو کاتێک سەپاندبووی، لەباربەرێت. شەپۆلێک بوو کە هیوای سەرکەوتنی خستە دڵی هەموو کوردێکەوە و ئەژنۆی دەسەڵاتدارەکانی هەژاند و پلان و پڕۆژە قڕکارییەکانی لە ناو برد. ١٥ی ئاب سەرکەوتنێکی تەواو و دڵنیا بوو لە بەرامبەر کردەوەی تاڵانکاری و کۆمەڵکوژیە زۆرەکاندا. ١٥ی ئاب بە داگیرکارییەکانی پیشاندا لە بەرامبەر هەر هێرشێکدا، نیشانەگرتنی چەکی شەڕڤانانی ئەم گەلە هەیە، لێپرسینەوە دەکات و تۆڵە وەردەگرێتەوە."

فەرماندەیی یەژا ستار لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا هەڵمەتی ١٥ی ئاب لاوازی سیستەمی داگیرکەری لەبەرامبەر ئیرادەی گەلی ئازادیخوازدا دەرخست و تا ڕۆژی ئەمڕۆش هەمان میراتی، بە هەمان ڕێگەوە ئەو لاوازیە بە ڕوونی ئاشکرادەکرێت.

'١٥ی ئاب ئەوەی دەرخست بەبێ شەڕێکی گەورە، ئازادی نەتەوەی نایەتە ئاراوە'

ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە بەردەوامە:

"لە تاریکی شەوی ١٥ی ئابدا، هاوڕێ عەگید لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێیدا، بە تەقاندنی فیشەکێک ئەو پەردەی بێدەنگییەی کە بەسەر کوردستاندا درابوو، دڕاند و ڕوناکی ئازادی بە کورستاندا بڵاوکردەوە، دەنگی تێکۆشانی ئازادی ئاپۆیی گەیاند بە هەموو کەسێک. هێزی ڕێکخستنکاری گەلی کوردی ناساند. دەنگی فیشەکەکەی ئەو شەوە زۆر شتی بە دۆست و دوژمن وت. گەلی کوردی لە خەوی بێدەنگی خەبەردەکاتەوە و دەڵێت؛ 'ئازادی نەتەوەیی بە بێ شەڕێکی گەورە نایەتەئاراوە'. بە دووژمنانی گەلی کوردیش دەڵێت؛ 'ئیدی کوردستان ئەو کوردستانەی پێشوو نیە، بازنەی زوڵم لەسەر ئەم گەلە بچڕێندرا و چیتر کەس ناتوانێت ڕێگە لە ڕێپێوانی ئازادییان بگرێت'.

چالاکوانانی ئەم هەڵمەتە مێژوویە، لە پێشەنگایەتی فەرماندە عەگیددا، بۆ ساتێکش دوو دڵییان نەنواند لە کاتی هەڵکوتانە سەر بارەگاکانی داگیرکەراندا. بە شێوەیەکی ڕزگاریخوازی ئامانجەکانیان بەدەستهێنا و یەکەمین چالاکییان لە تێکۆشانی چەکداریدا تاجدارکرد. داهێنان لە تاکتیکی شەڕدا هەروەها خۆیان بە شێوازی گورز وەشاندا تۆکمەکرد، خۆیان لەو هەڵمەتەدا بەرەوپشەوەبرد. بەم میراتەوە ساڵانێک لە هێرشی بە هێرشی سەختدا تێپەڕێن، چەندین دەستکەوت و ئەزموونی بایەخدار بەدەستهێنرا. پسپۆری لە هونەر و کولتوری شەڕدا، کە هێزەکانی گەریلای کوردستانی پێ دەناسرێتەوە، لە ڕێگەی هەڵمەتی ١٥ی ئابەوەیە.

ئەو گۆڕە کۆنکرێتییەی کە لەسەی نوسرابوو 'کوردستان نێژرا' لە شەوی تاریکی ١٥ی ئابدا بە تەقاندی یەکەم فیشەک هەڵوەشێنرایەوە. بۆیە سەرکەوتنێک کە ئەم چالاکییە مێژوویە لەگەڵ خۆیدا هێنای، لقەکانی باوەڕداری بە تێکۆشانی ئازادی لە دڵی کوردستاندا سەوزکرد. وەک گەلی دێرینی ئەم خاکە جارێکی دیکە ناسنامەی خۆی لە ئامێزکردەوە و بۆ پاریزگارکردنی ئەوە ئەزموونی بەرخۆدانی بایەخدار کرد."

فەرماندەیی یەژا ستار لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا هەڵمەتی ١٥ی ئاب ئەو بناغەیەی دانا، ئەمڕۆ لە کاتێکدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەختترین شەڕ دادەڕێژرێتەوە، گەلی کورد بە تێکۆشانی ڕەسەنیەوە، پێگەیەکی یەکلاکەرەوە و شایستەی هەیە لەم خاکەدا کە لەگەڵ خەباتی ڕاستەقینەی خۆیدا دەناسرێتەوە.

'بە هێزی ١٥ی ئابەوە ژنانی کورد هەموو ڕۆژێک گورزی سەخت لە عەقڵێتی سەردەستە دەدەن'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بۆیە ئەم هەڵمەتە لە مێژووی کوردستاندا، هەڵمەتێکی بێهاوتایە، هەڵگری مانایەکی مێژووی و بناغەی تێکۆشانی ٤٠ ساڵەمانە. لەمڕۆدا لە سەرانسەری چیاکانی کوردستاندا، بە هەمان ڕێگەی هێرشبردن و ئەزموونی تێکۆشانی ٤٠ ساڵەوە گەریلا سەرکەوتنی مێژووی دەنوسێتەوە. ڕۆژانە لە تاکتیکەکانیدا داهێنان دەکات و دەوڵەمەندتری دەکات، هێزی شەڕکردنی گەورە دەکات، ئەم شەڕە لەسەر زەوی و ژێر زەوی و ئاسمانەکەدا پەخش دەکات و ئەنجامی کاریگەر بەدەست دەهێنێت. هەموو ئەمانە لە ژێر پایەکانی ڕێگەی ١٥ی ئابدا چەندە بۆ تەواوی گەلی کورد بووە بە هەناسەی ژیانێکی نوێ، بە تایبەت بۆ ژنانی کوردیش بووە هەنگاوی هاویشتنی بناغەی ژیان و تێکۆشانێکی نوێ. بە هێزی ١٥ی ئابەوە لەمڕۆدا ژنی کورد گورزی زۆر سەخت لە عەقڵێتی سەردەستە دەدەن. لەم بنەمایەدا لە مڕۆدا سوپای ئازادی ژنانمان لە هەموو گۆڕەپانێکدا شەڕ بەڕێوەدەبات، خاوەنی سوپایەکی خۆسەرییە کە نمونەییە لە جیهاندا. سوپای ستار کە بە ڕێگەی ١٥ی ئابەوە شەڕ دەکات، لەمڕۆدا بووە بە هیوای سەردەمی ژنانی جیهان.

'بە شێوەی شۆڕشی دیموکراتیک، ئایندە دەکەینە دیاری گەلان'

لەسەر هەمان کۆڵەکە؛ هەڵمەتی ١٥ی ئاب، بۆ تەواوی کۆمەڵگەی کوردستان بووە مامۆستای زانستی خۆپاراستن، هەروەها بۆ تەواوی هێزەکانی گەریلا بووە پێنوانەی چالاکی سەرکەوتوو. بۆیە شەڕی ئەمڕۆمان کە لە بناغەی گەریلای مۆدێرنێتەی دیموکراتیکدا بە تاکتیکی و شێوازی ئافرێنەر بە ڕێوەدەبرێت. هەر بۆیە دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی وێڕای هەموو هاوکارییە قێزەونەکان لەسەر پاشەڕۆژی گەلەکەمان نە بە سوپای تەکنەلۆژیایی مۆدێرنەوە، نە بە ڕێگەی بەکارهێنانی کوردە خۆفرۆش و نۆکەرەکانەوە، ناتوانن تێکۆشانێک لە بن بهێنن کە بە ڕێگەی ١٥ی ئابەوە دەستیپێکردووە. لەمڕۆدا لە سەرحەد هەتا بۆتان، لە زاپ هەتا مەتینا، لە خواکوڕک هەتا هەفتانین لە ئەنجامی سەرخستنی ئەم شەڕەدا بە سەدان ژن و گەنجی عەگیدی لەسەر ئەم ڕێگەیە گیانی خۆیان دەبەخشن، بە ڕێگەی فیدای خۆیانەوە هیوای پاشەرۆژی ئازاد بۆ هەموو گەلانی هەرێمەکە دەهێنن. لە ئەنجامی پاراستنی نرخ و هەبوونی گەلی کوردا لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مەدیادا شەڕێکی مەزن بەڕێوە دەچێت. بەڵام وەک هێزەکانی یەژا ستار بە مەبەستی ئەم ڕۆژە جارێکی دیکە دەڵێین هەر بستێکی خاکەکەمان کە بەدەستی داگیرکەران دەسوتێنرێت، بە دەستی نۆکەری خاینی پەدەکەوە دەفرۆشرێت، ژنان و گەلەکەمان کە ڕووبەڕووی ئازادی کۆچبەری بوونەتەوە. هەموو ئەمانە هۆکاری تۆڵەکردنەوەیەکی گەورەیە بۆ ئێمە. بە شێواز و هێزی فەرماندە عەگید، بە ڕوحی بەرخۆدانی زیلانەوە بە چالاکیە تۆڵە وەرگرەکانمانەوە پێشوازی لە ژیانەوەی ١٥ی ئاب بکەین."