ژن نیوز: لە مانگی نیساندا ٣٤ ژن کوژراون
ژن نیوز لە ئامارێکدا ڕایگەیاند لە مانگی نیساندا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٣٤ ژن و سێ منداڵ کوژراون و ١٤ ژن و ٢ منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ژن نیوز لە ئامارێکدا ڕایگەیاند لە مانگی نیساندا لە باکووری کوردستان و تورکیا ٣٤ ژن و سێ منداڵ کوژراون و ١٤ ژن و ٢ منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
ژن نیوز ئاماری توندوتیژییەکانی لە دژی ژنان لە مانگی نیساندا بڵاوکردەوە. بە گوێرەی ئامارەکە لە باکووری کوردستان و تورکیا ٣٤ ژن و سێ منداڵ کوژراون و ١٤ ژن و دوو منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.
لە ئامارەکەدا دیاری کراوە ١٢ ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، ٢ لەلایەن هاوژینی پێشوویانەوە، چوار لەلایەن کەسوکاریانەوە، ٦ لە قۆناغی جیابوونەوەی هاوژینییدا، ژنێک لەلایەن منداڵەکەیەوە، ژنێک لەلایەن باوکیەوە، ژنێک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە.
لە ئەستەنبوڵ زۆرترین ژن کوژراوە کە ١٢ ژنە، ٣ لە دەنیزلی،٢ لە ئیزمیر، ٢ لە تەکیرداغ، ٢ لە سەمسوون، ٢ لە قەسرێ، یەک لە ڕحا، یەک لە ئاکسەرای، یەک لە کاستامۆنو، یەک لە هاتای، یەک لە مانیسا، یەک لە ئەرزروم، یەک لە کۆنیا، یەک لە ئەسکیشەهیر و یەک لە ئەدەنە کوژراون.