لە ساڵی ٢٠١٤دا خەڵکی شەنگال لەژێر پاراستنی ١٢ هەزار چەکداری پەدەکە و ٦ هەزار سەربازی عێراقدابوو. بەڵام کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال هەموو ئەو هێزانە رایانکرد، گەلی ئێزدییان بێ پاراستن لە نێوان پەنجەکانی دڕندەی داعشدا هێشتەوە، دەیان هەزار کەس کوژران، بە هەزاران کەس بە دیلگیران و بەهەزارانیش زیندە بەچاڵکران، لەو کاتەدا تاکە هێز کە فریای گەلی ئێزدی کەوت، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بوون.
عەمشێ ڕەشۆ ناسراو بە عەمشێ کۆرکۆرکی ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئێزدی کە شایەتحاڵی ڕووداوەکانی فەرمانی ٢٠١٤بوو بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕاتANF)) قسەیکرد، عەمشێ سەرنجی خستەسەر رفاندنی کچانی ئێزدی و کوشتنی پیاوان، ئاورەبوونیان لەسەر خاکی خۆیان، هەروەها شەڕڤانانی ئازادی کە شەنگالیان ئازاد کرد، هاوکات سەرنجی ڕاکیشایە سەر سیستەمی خۆبەرێوبەری ئیستای شەنگال بە پێشنگایەتی فکر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
"بەناو پارێزەری گەلی ئێزدی بوون، بەڵام لە ڕاستیدا ترسنۆک بوون و ڕایانکرد"
عەمشێ کۆرکۆرکی ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئێزدی قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فوڕات(ANF) کرد. سەرنجی ڕاکیشایە سەر ئەو ڕووداوانەی بەچاوی خۆی بینیویەتی و گوتی: "من یەکێکم لەو دایکانەی کە شاهیدی کۆمەڵکوژیەکەم، لەبەر چاوی ئێمە ژن و کچانی ئێمەیان ڕفاند و کۆمەڵکوژیان کرد، بە دەیان کۆمەڵکوژی هاتۆتە سەرمان بەڵام قورسترینیان کۆمەڵکوژی ٧٤ەمین بوو، لەبەر ئەوەی ژمارەیکی زۆری دایک و کچانی ئێزدی کەوتنە دەستی داعش، بەحیساب هێزێکی لێبوو ئێمە دەپاراست ئێمە بە ئیسراحەتی دەنووستین، بەڵام ئەو هێزەی کە بەحیساب ئێمەیان دەپاراست هەموویان ڕایانکرد و خیانەتیان لە ئێمە کرد، بەهۆی ڕاکردنی ئەو هێزانە هەزاران کەس لە هاوڵاتیانی ئێزدی کوژران و بە هەرزارانی دیکەش بە دیل گیران و زیند بەچاڵکران.
"ئەو هاوارە لە بیر ناکرێت"
عەمشێ سەرنجی ڕاکیشایە سەر ئەو کاتەی کچ و ژنانی ئێزدیان لەبەر چاوی خۆی ڕفاند و وتی:" لە کاتی فەرمانەکە ژمارەیکی زۆر لە کچ و ژنانی ئێزدی خۆیان لەسەر گردو زنارەکانی شەنگال بەردایەوە بۆ ئەوەی بە ساغی نەکەونە دەستی چەتەکانی داعش، گوندی کۆرا ئەبدۆ یەکێک لەو گوندانەیە هۆزەکەی ئێمە کۆرکرا بەر شاڵاوەکە کەوت و دەنگ و هاواری کچ و ژنانی ئێزدی لێ بڵند بۆیەوە، چەتەکانی داعش بە ٧ ئۆتۆمبیل هاتن چەتەکان کچانی ئێزدیان دەفراند کەزی کچە ئێزدیەکانیان ڕادەکێشا و دەیان ڕفاندن، هەندێک لە کچان و ژنانی گوندکەمان منیش یەکێکم لەوان توانیمان خۆمان بشارینەوە، نەمان دەوێرا سەرمان بەرز بکەین، ئێمە دەمان گوت هەر هیچ نەبێت هەندێک لە ئێمە خۆمان ڕزگار بکەین، دەنگی کچانی ئێزدی تائیستا لە گوێمدا ماوە کاتێک گروپ گروپ کچ و ژنەکانیان دەڕفاند باوک و برایەکانیان بە گولـلە دەکوشتن، ئەو کچانە لە هۆزی ئێمە بوون بەداخەوە تا ئیستا چارەنوسیان دیار نیە"
"ئێمە بیرمان نە چووە، لەبێرشی ناکەین"
عەمشێ کۆرکۆرکی لە درێژەی قسەکانیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو ئێش و ئازارەی کە ماڵی بارزانی و حکومەتی عێراقی بەسەر گەلی ئێزدیدا هێناویانە و ئاماژەی بەوەکرد، 'سوارچاکانی ئاپۆچی' گەلی ئێزدییان لەو ئێشە ڕزگار کردووە: "تا ئیستا بە دەیان گۆڕی بە کۆمەڵ هەن هەڵندراونتەوە، بە دەیان و سەدان ئیسک و پروسکی کەسوماریشمان کە پێشتر هەڵدراونتەوە ئیستا لە بەغدادن و نەگرێندراونتەوە شەنگال، هەندێک لە گۆرەکانیش هەڵدراونتەوە ئیسک و پروسکی کەسوکارمان لەبەر خۆرە و کەس خاونداری لێ ناکات. ئەوە ئێشێکی گەوەرەبوو بۆ گەلی ئێزدی بێگومان ئەوە ئێشەش بەهۆی حکومەتی عێراق و ماڵی بارزانییەوەیە، ئێمە ڕووبەڕووی ٧٤ فەرمان بووین بەڵام بە ئازار بوو بەڵام ئەوەشی کە دەی بینین کە ئیستا بەم شێوازە ئیسک و پروسکی کەسوکارمان لەبەرخۆرن و کەس خاوندارییان لێ ناکات هێندە فەرمانەکان بە ئازارە بۆ ئێمە، بەڵام دەبێت ئەوەشمان لە بێر نەچێت کە چۆن ئەو ١٢ سوارچاکەی ڕیبەر ئاپۆ ناردبوونی بۆ شەنگال ڕۆلیان هەبوو لە پاراستنی شەنگال و پێشگرن لە فراونبوونی فەرمان، هاوکات دەبێت ئەوەشمان بیر نەچێت ماڵی بارزانی زۆر هەوڵیاندا کە پێش لەو ١٢ سوارە بگرن بۆ ئەوەی بە فریای ئێمە نەکەون بەڵام ئەوان سنورەکانیان تێپەراند هاتن بەفریامان".
"بە فکری ڕێبەر ئاپۆ سەر لەنوێ شەنگالمان ئاوادان کردەوە"
عەمشێ سەرنجی ڕاکێشایە سەر فکری ڕێبەر ئاپۆ و جەختی لەوە کردەوە کە شەنگال بە فەلسەفەی ئازادی خۆی بە رێکخستن دەکات: " تاکو ئێمە ساغبین لەبیری ناکەین کە ئێمە قەرزداری ڕێبەر ئاپۆ-ین، ئەگەر فکری ڕیبەر ئاپۆ نەبوایە ئێمە ئازاد نەدەبووین، ئەوە ١٠ ساڵە ئێمە بەو فکرە خۆمان بە ڕێکخستن دەکەین و تێکۆشان دەکەین، وێرای تێپەربوونی ١٠ ساڵ بەسەر فەرمان بەڵام ئێمە هەموو کاتێک شەهیدانی خۆمان بەبیر دێنینەوە، ئێمە وەک گەلی ئێزدی ئیستا لە شنگال لە دەوری یەکتر کۆبووینتەوە، هێزی پاراستنی خۆمان یەبەشە و یەژەشە، ئاسایش، ئەنجوومەن و فەرمانگەکانی پەیوەست بە بەرێوبردنی کاری کۆمەڵگامان بوونیات ناوە، بێگومان هەموو ئەمانەش لە ژێر فکر و ڕامانی ڕێپەر ئاپۆ بوونیاتنراوە و ئەوە فکرە کاریگەری هەبوو لە بوونیاتنانی ڕێکخستنێکی پتەو لە شەنگال".
"تەڤگەری ژنانی ئێزدی وەڵامە بۆ فەرمان و کۆمەڵکوژی سەر ژنانی ئێزدی"
عەمشێ سەرنجی ڕاکیشایە سەر ئەوەی لەسایەی فکری ڕێبەر ئاپۆ ژنان بوونتە پێشەنگی کۆمەڵگا و ئاماژەی بەوەکرد: "تەڤگەری ئازادی ژنان لە دوای فەرمانی سەر ژنانی ئێزدی بوونیاتنراوە، چەتەکانی داعش و هێزە کۆنەپەرستەکان دەیانەوێت ژنانی ئیزیدی بە کۆیلە بگرن و مامەڵەی کۆیلەیان لەگەڵ دەکردین، بەڵام لەسایەی فەلسەفەی ڕیبەر ئاپۆ توانیمان تەڤگەری ژنانی ئێزدی شەنگال بوونیات بنێن و ئەو تەڤگەرە بووە وەڵامێک بۆ هەموو داگیرکەر و چەتەو نۆکەران و ژنان ئیستا لە کۆمەڵگای ئێزدی پێشەنگن".
هـ. ب