١٣ گەنج چوونە ڕیزەکانی گەریلا
١٣ گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چوونە ڕیزەکانی گەریلاوە، بانگەوازدەکەن هەمووان پەیوەندی بکەن بە گەریلاوە.
١٣ گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا چوونە ڕیزەکانی گەریلاوە، بانگەوازدەکەن هەمووان پەیوەندی بکەن بە گەریلاوە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی "جەنگی ئازادی سەربخەن" بە پێشەنگایەتی تەڤگەری کۆمەڵەی گەنجان، ژمارەیەک گەنجی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەیوەندیان کرد بە ڕیزەکانی گەریلای ئازادی کوردستانەوە.
گەنجەکان ڕاگەیاندراوێکیان لەم بارەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێن:
"ڕۆژ دوای ڕۆژ، گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ توندتر دەبێتەوە و ئاستی گۆشەگیری تێپەڕاندووە. پێش چەند ڕۆژێک بیستمان دەوڵەتی تورک نامەی هەڕەشەئامێزی داوەتە ڕێبەر ئاپۆ. دەوڵەتی فاشیست و دڕندە ناهێڵێت ڕێبەر نامەیەکیش لە ئیمراڵییەوە بنێرێت، کەچی نامەی هەڕەشە ئامێزی بۆ دەنێرێت. هەڕەشەکردن لە ڕێبەرێک کە گرێدراوە بە ملیۆنان مرۆڤەوە ئاسایی نییە، نابێت کەس بە ئاسایی بیبینێت. ئەمە دەستدرێژییە بۆ سەر بەهاکانی گەلێکی ئازادیخواز. ئەمە تەنها لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نییە، بەڵکو لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا، هەڕەشەیە بۆ سەر گەلانی ئازادیخواز، بەتایبەت گەلی کورد. هەروەها دژی ڕۆحی گەنجانە کە لە کەسێتی ڕێبەر ئاپۆدا بەهێزبووە. بۆیە ئێمە وەک گەنجانی کوردستان، ئەمە بە هەڕەشەیەکی مەزن بۆ سەر ڕێبەر ئاپۆ دەبینین.
کاتێک پرسەکە گرێدراوە بە ڕێبەر ئاپۆ، ئێمە هەموو شتێک ڕەچاودەکەین. چونکە هەڕەشەکردن لەو ڕێبەرەی خاوەنی دەیان هەزار فیداکارە هەروا ئاسان نییە. ئەم پێشێلکارییانەی دەوڵەتی فاشیستی تورک دژی ڕێبەر ئاپۆ، وا دەکات قیامەت هەڵبسێنین. دەوڵەتی تورک باجی قورس دەدات، ئێمە لێپێچینەوەی لێ دەکەین. کاتێک تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتی ژنانی گەنج بانگەوازی گشتی ڕاگەیاند، ئێمەی گەنجانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەدەمییەوە چووین. دەزانین گەورەترین لێپێچینەوە لە دوژمن، لێدانی گورزی مەزنە. ئەمەش لە چیاکانی کوردستان و لەنێو ڕیزەکانی گەریلادا ڕێی تێ دەچێت. بۆیە لەپێناو لێپێچینەوە لە دوژمن، ئێمە پەیوەندی بە گەریلاوە دەکەین. کەس ناتوانێت خۆرەکەمان بشارێتەوە. ئەو دەستەی بیەوێت بگاتە بەهاکانمان، دەیبڕینەوە و دەیخەینە زبڵدانی مێژووەوە. بانگەواز لە گەنجان دەکەین، بەهاکانیان بپارێزن و خاوەندارێتی لێ بکەن.
جەنگی ئازادی سەربخەن، بێ سەرۆک ژیان نابێ، بژی بەرخۆدانی گەریلا دژی داگیرکەران".
سەرچاوە: ئاژانسی هەواڵی گەنجان