ئه‌كین دڵدا، گه‌ریلای یه‌ژاستار ، له ساڵیادی چالاكی ڕۆژووی مردنی گه‌وره‌ی ١٤ی تهمووز قسه بۆ ئاژانسی فورات (ANF) كرد.
ئه‌كین دڵدا جه‌ختیكرده‌وه، به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز، كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌نجانی كورد هه‌بووه و وتی: ئه‌و به‌رخۆدانه بۆ گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هێز و مۆڕاڵ.
تێكۆشان به ڕۆحی ١٤ی تهمووز گه‌شتر ده‌بێت
گه‌ریلا ئه‌كین دڵدا باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و هێڵه به‌رخۆدانه‌ی ١٤ی ته‌مووزی ١٩٨٢ له زیندانی ئامه‌د ده‌ستیپێكرد، ڕۆژ به رۆژ گه‌وره‌تر ده‌بێت و وتی: له كه‌سایه‌تی خۆڕاگرانی زیندانی ئامه‌د، سه‌رجه‌م شه‌هیدانی شۆڕش، كه له مانگی ته‌مووزدا شه‌هید بوون یاددهكهمهوه. له‌به‌رده‌م یادی ئه‌واندا سه‌ری ڕێز داده‌نوێنم. كاتێك باسی ١٤ی تهمووز ده‌كه‌ین، یه‌كه‌م شت كه به‌بیری مرۆڤ دێته‌وه، به‌رخۆدان و خۆڕاگرییه. چونكه ڕێبازی ئه‌و به‌رخۆدانه هه‌رگیز له‌بیرناچێته‌وه و هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. له ١٤ی ته‌مووزدا هاوڕێ كه‌مال پیر، خه‌یری، عه‌لی و عاكیف یڵماز ده‌ستیان به به‌رخۆدانێكی هێمایین كرد و تا شه‌هیدبوونیان له هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌رده‌وام بوون. ئه‌مڕۆش هاوڕێیانمان له زیندانه‌كان سه‌رباری گوشاره‌كان، خۆڕاگری ده‌كه‌ن، هێرشه‌كانی دوژمن پوچه‌ڵده‌كه‌نه‌وه و هه‌موو ڕۆژێك ئاستی تێكۆشان به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆحی به‌رخۆدان له تونێله‌كانی شه‌ڕدا به‌رده‌وامه
گه‌ریلا ئه‌كین دڵدا هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، ئه‌مڕۆ هێڵی تێكۆشانی ١٤ی تهمووز له تونێله‌كانی شه‌ڕ به‌رده‌وامه و وتی: به‌رخۆدان له تونێله‌كانی شه‌ڕدا به‌رده‌وامه. دوژمن ده‌یه‌وێت ئه‌و به‌رخۆدانه سه‌ركوت بكات. به‌ڵام هاوڕێیانمان تا دوا هه‌ناسه‌یان له دژی هه‌موو چه‌كێكی ته‌كنیكی تێكۆشانێكی گه‌وره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕێگه ناده‌ن دوژمن بچێته نێو تونێله‌كانی شه‌ڕه‌وه. ئه‌و تێكۆشانه‌ی له ١٤ی ته‌مووزدا ئه‌نجامدرا، ئه‌مڕۆ له تونێله‌كانی شه‌ڕ به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ها بهخۆدانێكی گه‌وره له ئیمرالی به‌ڕێوه‌ده‌چێت. له كه‌سایه‌تی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌یانه‌وێت ئه‌و به‌رخۆدانه بوه‌ستێنن. به‌ڵام هه‌ڵوێستی ڕێبه‌ر ئاپۆ دوژمنی لەپێ خستووە. ڕێبه‌ر ئاپۆ به فكر و فه‌لسه‌فه‌ی خۆی، كه په‌ره‌ی پێداوه، دژومنی ده‌سته‌وه‌تان كرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه، دوژمن چیتر ناتوانێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌رخۆدانه بوه‌ستێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌موو شه‌ڕه‌كه به پشتبه‌ستن به ته‌كنه‌لۆژیا به‌ڕێوه‌ده‌بات. خه‌باتی ئێمه‌ش به پشتبه‌ستن به فه‌لسه‌فه‌ی ڕێبه‌ر ئاپۆ گه‌شتر ده‌بێت. هه‌ر بۆیه هه‌رگیز ناهێڵین ئه‌و فكره له‌ناوبچێت. له‌سه‌ر ئه‌و دۆزه ئێمه تێكۆشان ده‌كه‌ن. ١٤ی تهمووز بووه بناغه‌ی به‌رخۆدانمان. ئه‌و هێڵه‌ی ئه‌و قاره‌مانانه بۆخۆیان كرده بنه‌ما، ئێمه به نموونه‌ی ده‌گرین و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش درێژه به تێكۆشانمان ده‌ده‌ین.
گه‌ریلا ئه‌كین دڵدا وتیشی: ئێمه وه‌ك گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه و یه‌ژاستار، پارێزگاری له به‌رخۆدانی ١٤ی تهمووز ده‌كه‌ین. تێكۆشانمان له رۆحی ١٤ی تهمووز سه‌رچاوه ده‌گرێت. بژی سه‌رۆك ئاپۆ، بژی به‌رخۆدانی ئه‌و هه‌ڤاڵانه، شه‌هیدان نامرن.
ژ.ن