زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی تشرینی یەکەمەوە لە مانگرتن لە خواردنی نۆرەییدان. گەریلاکانی هەپەگە و یەژا ستار لە دژی هێرشی دەوڵەتی تورک لە چیاکانی کوردستاندا خەبات دەکەن، پەیوەست بە چالاکی مانگرتن لە خواردن قسەیان کرد.
گەریلای یەژا ستار زنارین گابار وتی: "بەر لە هەموو شتێک وەک گەریلایی یەژا ستار سڵاو دەکەم لەو هاوڕێیانەی کە لە مانگرتنی لە خواردندان. ئەم چالاکیانە لە زیندانەکان وەک میراتیەکە بۆ گەلی ئێمە. کلتوری بەرخۆدان لە زیندان بوە بەشێک لە مێژومان و بەردەوامە. گەر لە گرنگی چالاکیەکانی ئەوان تێنەگەین ئەوا ناتوانین ئەنجامێکی باش بەدەست بهێنین. وەک جەنگاوەرانی ڕێبەر ئاپۆ، وەک جەنگاوەرانی ئەم شۆڕشە، چالاکی مانگرتن لە خواردن بۆ گەلی ئێمە زۆر گرنگ و پیرۆزە. بە هەڵوێست و بە چالاکی وەڵامی هێرشەکانی دوژمن بدەینەوە. بەرخۆدانی چیاکانی کوردستان وەڵامێکی گرنگە لە دژی دوژمن. ئەمرۆ لە بەرامبەر دەوڵەتێکی ستەمکار تێدەکۆشین.
مانگرتن لە خواردنی هاوڕێیانمان هێزێکی گەورەی پێدایین. دەبێت هەرکەسێکی خاوەن ویژدان بە شێوەیەکی بەرپرسیار نزیکی ئەم بەرخۆدانە ببێت. ئەم چالاکیە بەهێزەی هاڕێیانمان لە زیندان، بۆ گەلەکەمان زۆر گرنگ و بەنرخە. ئامانجمان سەرخستنی ئەم چالاکیانەیە. خەباتەکەمان دەبێت ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەربکات. ئەم چالاکیانە دەبێت هەموو ڕۆژێک گەشتربێت. ئەوانەی لە زیندانەکان خەبات دەکەن، ئەوانەی لە چیاکانی کوردستاندا دەجەنگن لە میراتی بەرخۆدانەکانی هەڤاڵان خەیری، کەمال، عەلی و عاکیف هێز وەردەگرن، کە لەزیندانەکانی ئامەددا لە دژی ئەشکەنجەی قورسدا ناویان لە مێژوی گەلەکەماندا تۆمارکرا. گەلی ئێمە هەرگیز تەسلیمی دوژمن نەبووە، هەتا داوا دڵۆپی خوێمان لە دژی دوژمن تێدەکۆشین.
گەریلای هەپەگە کەمال پیر: بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و چارەسەری دیموکراتیکی کێشەکانی کورد، هاوڕێیانمان لە چالاکی مانگرتن ل خواردندان. ئەم چالاکیە ڕابردویەکی مێژووی هەیە. لە ساڵی ١٩٨٢وە بەرخۆدان لە زیندانەکان، لە چیاکان و کۆڵانەکان بەردەوامە، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجام دەدرێت. بەرخۆدانەکانی ئەمڕۆی زیندانیان بۆ ئازادی گەلی کورد گۆڕاوە و بوە بە کلتورێک بۆ مرۆڤایەتی. ئەم بەرخۆدانانە بۆ ئێمە گرنگە و بەرخۆدانێکی مێژوویە. بەرخۆدانەکانی کەمال پیر و هاوڕکانی دژی ستەم و کۆیلایەتی بوو. ڕێبەرێتی ئێستا لە ژێر گۆشەگیرییەکی قورسدایە. بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ جەنگێکی دەرونی ئەنجام دەدەن.
ئامانج لەم هێرشانە شکاندی بەرخۆدانی ڕێبەرێتیە. بەرخۆدانی ئێستای ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانێکی ئاسای نیە. بۆ لابردنی گۆشەگیری هەرچی لەدەستمان دێت بەزیادەوە بیکەین. بۆ خاوەنداریکردن لە نرخی ڕێبەرمان لە هەمووکات زیاتر چالاکی بکەین. گەلی ئێمە بۆ ئازادی ڕێبەرێتی لە گۆڕەپانەکانن. چالاکی مانگرتن لە خوارن تەنها لە زیندانەکاندا نیە، لە باکوری کوردستان و تورکیادا، گەلی ئێمە پشتگیری لەم بەرخۆدانە دەکەن. دەبێت مرۆڤایەتی لەبەرامبەر ئەم بەرخۆدانە بێدەنگ نەبێ و بەشداری ئەم بەرخۆدانە ببێت. هەتا ئازادی سەرۆک ئاپۆ دەستەبەر دەکەین لە چالاکیمان بەردەوام دەبین.