بە هێرشی ئاسمانی لە پێنجوێن مۆتۆڕسکیلێک بە ئامانج گیرا
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی مۆتۆڕسکیلێكی لە سنووری پێنجوێن کرد، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی مۆتۆڕسکیلێكی لە سنووری پێنجوێن کرد، بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی مۆتۆڕسکیلێکی لە گوندی شیوەگوێزان لە سنووری شارەدێی گەرمکی سەربە شاڕۆچکەی پێنجوێن لە پارێزگای سلێمانی کرد. زانراوە بەهۆی بۆردوومانەکەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش برینداربووە.
تا ئێستا نازانرێت بۆردوومانەکە لەلایەن کێوە کراوە، هیچ لایەنێکیش بەرپەرسیارێتی بۆردوومانەکەی نەخستووەتە ئەستۆی خۆی.