بافڵ تاڵەبانی: ئەگەر قەیران لە سلێمانی بەردەوام بێت لە حکومەت دەکشێینەوە
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە رایگەیاند، ئەگەر قەیران لە سلێمانی بەردەوام بێت، یەنەکە لە حکومەت دەکشێتەوە.
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە رایگەیاند، ئەگەر قەیران لە سلێمانی بەردەوام بێت، یەنەکە لە حکومەت دەکشێتەوە.
کەناڵی کوردساتی یەنەکە، هەواڵێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەنەکە لە کۆنفڕانسی دوێنێی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستاندا کە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانیشی لێبووە، بە شێوەیەکی ئاشکرا رایگەیاندووە کە پێویستە دۆخی سلێمانی باش بکرێت، لەبەرئوەی زۆربە پڕۆژەکان وەستاون.
بافڵ تالەبانی وتی، " لە کۆبونەوەکەدا دۆخی موچەی کارمەندان، هاوکاریکردنی خوێندکاران، چارەسەرکردنی کێشەی خزمەتگوزاری لە سلێمانی گفتوگۆی لەسەرکراوە. ئەگەر قەیران لە سلێمانی بەردەوان بێت، لە حکومەتی هەرێمی دەکشێینەوە."
لە کۆبونەوەی دوێنێی لایەنە سیاسیەکانی باشوری کوردستان کە نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەشداری کردبوو، بڕیاردرا سەرەتای مانگی ئەیلول جارێکی دیکە لەبارەی هەڵبژاردنەکان کۆببنەوە.
ف.ق