بایندەر: دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد ببێت

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کەسکین بایندەر گوتی: "لەم گۆڕەپانە پۆستەری ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بەڵام دەمانەوێت بە شێوەیەکی جەستەیی لێرە ببینین."

پیرۆزبایی نەورۆز

هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر لە ئاهەنگی نەورۆز لە وان قسەی کرد.

بایندەر گوتی: "گەلی کورد بە بەرخۆدانی خۆی مێژوو دەنوسێت. گەواهیدەری نەورۆزێکی مێژوویین. لەم گۆڕەپانە پۆستەری بەڕێز ئۆجالان هەیە، بەڵام دەمانەوێت بەڕێز ئۆجالان بە شێوەیەکی جەستەیی لێرە لە ناو گەلدا ببینین. بەرخۆدانی گەلی کورد و تێکۆشانی بەڕێز ئۆجالان قۆناغێکی نوێی دەستپێکرد. گەلی کورد ئیدی زوڵم قبوڵ ناکات و ئەمەی ڕاگەیاندوە. بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد ئیدی پرۆسەکە بوو بە پرۆسەی گەلی کورد. بە زوڵم و زۆرداری دیسان دەیانەوێت ئەم پڕۆسەیە تێک بدەن. بەڕێز ئۆجالان بەرپرسیارێتییەکی مەزنی خستۆتە ئەستۆی خۆی، بەڵام بەرپرسیارێتی مەزنیش لەسەر شانی گەلە. نزیکین لە ستاتۆ و ئازادی. ئەگەر ئاشتی هەبێت، زەمینەی ئەمە ستاتۆیە. هیوامان بە بەڕێز ئۆجالانە. ئازادی و ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە دێنت."