بایندر: ئێمە لە سەردەمێکی ستراتیژیداین

کەسکین بایندر هاوسەرۆکی دەبەپە ڕایگەیاند کە ئەوان لە سەردەمێکی ستراتیژیدان، پێویستە بەو پێیە کار بکرێت و جەختی لە گرنگی دروستکردنی کەشێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی کردەوە کە تێیدا عەبدوڵا ئۆجەلان بتوانێت ڕۆڵی مێژوویی خۆی بگێڕێت.

كەسكین بایندر هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی هەرێمەكان قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) كرد و ڕایگەیاند، گەلی كورد ڕووبەڕووی دوو پیلانگێڕی بووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "یەکەم: لە سەردەمی دامەزراندنی کۆماردا، کورد بەسەر چوار دەوڵەتدا دابەشکرا بە پشتیوانی هێزە نێودەوڵەتییەکان و ڕادەستکردنەوەی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە پشتگیری زلهیزەکان، بە تورکیا هەنگاوی دووەمی پیلانگێڕییەکە بوو."

https://1649452211.rsc.cdn77.org/vod/2022-09-13-amed-keskin-bayindir-dbp-esgenel-baskani-abdullah-ocalan-uzerindeki-tecrit-1.mp4

بایندر ئاماژەی بەوەدا کە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەرکردەی خەباتی دیموکراسی نەتەوەیی ملیۆنان کەسە لە چوار پارچەی کوردستان و لە درێژەی قسەکانیدا وتی "لەگەڵ خەباتی ئازادی بە سەرکردایەتی عەبدوڵا ئۆجالان، یەکەم پیلان شکستی هێنا. پیلانی دووەم کە لە ساڵی ٢٠١٩ دەستی پێکرد. تا ئێستا لە کەسایەتی ئۆجالان، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی ئەنجامدراوە، خواستراوە لەگەڵ دەسەڵاتی ئاکەپە بەردەوام بێت".

"دڵسۆزی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجالان لاواز نابێت"

بایندر ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی ئاکەپە – مەهەپە بە پاڵپشتی هێزە نێودەوڵەتییەکان دەیەوێت بەردەوام بێت لە سیستەمی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، بۆ تەواوکردنی جینۆسایدی کوردەکان، لە دژی ئەمەش ئاماژەی بە خەباتی ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان کرد و وتی، " لە خەباتی ئازادیدا گەلی کورد و لە پرسی رۆڵی ستراتیژی و سەرکردایەتیدا عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هیچ هەنگاوێکیان بۆ دواوە نەنانەوە، کۆمەڵگا هەرگیز دڵسۆزی خۆی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان ناشارێتەوە، هیچ گومانێک لەم بابەتەدا نییە.

بێگومان دەبێ لەدژی سیاسەتی گۆشەگیری درێژە بە خەبات بدەین. ئێمە خەبات دەکەین بۆ نەهێشتنی سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمرالی. ئەمساڵ ساڵێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە لە زۆر ڕووەوە. ئێمە دەچینە سەردەمێکی گرنگەوە کە دەوڵەتی تورک سەدە پڕ دەکات لە عەقڵی ئایدیۆلۆژی و ئینکاری خۆی و لە سەدەی دووەمدا هەوڵ دەدات بە ئایدۆلۆژیا و ڕوانگەیەکی نوێ خۆی لەسەرپێ بگرێت. بۆیە دەزانین دەوڵەتی تورک بە عەقڵی نکۆڵی و جینۆساید کاردەکات و دەیەوێت جارێکی دیکە کورد کۆمەڵکوژ بکاتەوە. ئێمە دەزانین بۆ ئەوەی خەباتی ڕێکخراو بڵاوبکاتەوە و نەهێڵێت، خەریکە خۆی ڕێکدەخاتەوە، بەو پێیە هەموو هێزی بەکاردەهێنێت.

'رێبازێکی ستراتیژی پێویستە'

بایندر ئاماژەی بە شکستی هێزە شۆڕشگێڕەکانی تورکیا کرد و وتی: لە ساڵێکی گرنگداین کە دەبێت بە شێوەیەکی ستراتیژی لە هەموو کارێک نزیک ببینەوە، ساڵێکی ستراتیژی و دیاریکەر بۆ داهاتووی هێزە شۆڕشگێڕەکانی دیموکراسی تورکیا و گەلی کورد بەڕێوەیە. خەبات بۆ ئازادی و خەباتی ئێمە زۆر ستراتیژییە بۆ ئەوەی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد ئازاد ببێت، بۆ ئەوەی گۆشەگیری لەسەری هەڵبگیرێت و بۆ ڕۆڵی سەرکردایەتی خۆی بگیڕێت، ئێمە لە ئاستێکی ستراتیژیداین. "

'عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕۆڵێکی ستراتیژی هەیە'

بایندر ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە بە ئیرادەیەکی مێژوویی خەبات بکەن و وتی، "پێمانوایە کەشێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دروست دەبێت کە تیایدا ڕۆڵی ستراتیژی و مێژوویی عەبدوڵا ئۆجالان لە چارەسەرکردنی کێشەی کورددا بەدی بهێنرێت. ئەگەر بزووتنەوەی سیاسی دیموکراتی کورد و هێزە پێشەنگەکانی خەباتی شۆڕشگێڕانە و دیموکراسی تورکیا لەسەر ئەو بنەمایە یەک بگرن؛ ئەوکات دەتوانین بگەینە ئەنجامێک".

ف.ق