هاوشێوەی ساڵانی پێشوو، ئەمساڵیش لە ٢١ـی ئادار لە گوندی ئێندزەی بناری قەندیل، نەورۆزی کوردەواریی بە ئاهەنگێکی جەماوەریی گەورە و بە بەشداریی چەندین هونەرمەندی دیاری کورد پیرۆز دەكرێت.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان دڵشێر ئیبراهیم ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری نەورۆزی بناری قەندیل بە بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، ئامادەکاری پێویست کراوە بۆ ئەوەی لەھەموو ڕەوشێکدا نەورۆزی ئەمساڵ بەڕێوە بچێت.
ئامادەکاری سەحنە و شوێنی ئاھەنگەکە تەواو کراوە و بۆ پێشوازی لە میوانەکانیش ئامادەکاریی کراوە و خزمەتگوزاری پێویستیان بۆ دابینکراوە.
باسی لەوەشکردووە؛ بۆ مەبەستی ھاتوچۆ و ئاسایشی ناوچەکە و ئاهەنگەکە و ژینگە و سەرجەم بابەتەکانی دیکە ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە ژمارەیەكی زۆر هاوڵاتی کراوە، کە ڕوو لە بناری قەندیل بکەن، چونکە نەورزۆی ئەمساڵ بە بۆنەی پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆەوە بەجۆشتر و جیاوازتر دەبێت لە ساڵانی ڕابردوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وابڕیارە ڕۆژی ٢١ـی ئادار هاوڵاتیان بەرەو ئاهەنگی قەندیل بەڕێ بکەون، کە ئاهەنگەکە لە کاتژمێر ١٢:٠٠ لە گۆڕەپانی نەورزۆ بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و گروپی موزیک لە بناری قەندیل دەستپێبکات.