بەرخۆدانی مەخمور ۸ ڕۆژە بەردەوامە
ماوەی ۸ ڕۆژە خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخمور لە دژی هەموو هێرش و هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانیان، لە بەرەنگاریدان.
ماوەی ۸ ڕۆژە خەڵکی کامپی پەنابەرانی مەخمور لە دژی هەموو هێرش و هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانیان، لە بەرەنگاریدان.
لە ۲۰ی ئایارەوە سوپای عێراق هەوڵدەدات کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) بە تەلبەندکردن گەمارۆ بدات. بۆ ئەوەش سەدان سەربازی بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی کارەوە ناردووەتە دەوری کامپەکە.
سەرەڕای هەموو کۆبوونەوە و بەڵێنەکانی بەرپرسانی عێراقی، هێزەکانی عێراق هەوڵدەدەن بە دەوری کامپەکەدا خەندەق لێ بدەن و تێلی دڕکاوی دابنێن و بورجی چاودێری دروست بکەن.
ماوەی هەشت ڕۆژە خەڵکی مەخمور لە تەمەنی ۷ بۆ ۷۰ ساڵییەوە لە دژی ئەو هەوڵانەی سوپای عێراق چادریان هەڵداوە و پاسەوانی دەدەن.
سوپای عێراق لە دوایین هەوڵیدا، لە ۲٥ی ئایار هەوڵیدا هێز لە شوێنە ستراتیژییەکانی دەوروبەری مەخمور جێگیر بکات و بەوەش کامپی مەخمور گەمارۆ بدات و دەست بە هەڵکەندنی خەندەق بکات. خەڵکی کامپەکە ڕێگرییان لەو هەوڵە کرد و بە دەستی خۆیان خەندەقەکەیان پڕکردەوە.
بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور لە دژی سوپای عێراق لە ژێر چادردا بەردەوامە و بە بەردەوامی پاسەوانی دەدەن. لە ژێر چادرەکانی پاسەوانی و ئێشکگریدا دیمەنی ڕەنگاوڕەنگ و سەرنجاڕکێشی بەرخودان و بەرەنگاری دەبینرێن و ژنان و منداڵان گۆرانیی بەرخودان و بەرەنگاری دەڵێن.
ژ.ت