چالاکی ئیشکگری دادپەروەری لە ٣٥٧مین رۆژدا بەردەوامە
خانەوادەی زیندانیان لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەریدا رایانگەیاند کە ئەگەر مافەکان لە یاساکاندا هەبوانە، زوڵم لە منداڵەکانیان نەدەکرا و وتیان، " تێکۆشانی منداڵانمان بەردەوام دەبێت".
خانەوادەی زیندانیان لە چالاکی ئیشکگری دادپەروەریدا رایانگەیاند کە ئەگەر مافەکان لە یاساکاندا هەبوانە، زوڵم لە منداڵەکانیان نەدەکرا و وتیان، " تێکۆشانی منداڵانمان بەردەوام دەبێت".
چالاکی ئیشکگری دادپوەری خانەوادەی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی کە سزاکەیان تەواو بووە و ئازاد ناکرێت، ٣٥٧ رۆژە بەردەوامە. خانەوادەی زیندانیان لەبەردەم زیندانی پیتی دی ئامەد کۆبونەوە. بەڕێوەبەر و ئەندامانی کۆمەڵەی پشتگیری لە خانەوادەی زیندانیان و سزادراوانی ئامەد (توهای –دەر)، کۆمەڵەی یەکێتی کەلتور پشتگیری و هاوکاری ئەو کەسانەی کە کەسوکاریان لە لانکەی شارستانیدا لەدەستداوە (مەبیا –دەر)، کۆمەڵەی لێکۆلینەوەی کەلتور و زیمانەکانی میزۆپۆتامیا (مەد – دەر)، کۆمەڵەی ٧٨ و ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) و پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) لە ئامەد بۆ پشتگیری لە خانەوادەی زیندانیان، بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.
'ئێمە بەردەوامی بە تێکۆشانی منداڵانمان دەدەین'
لە چالاکیەکەدا نازیمە بۆڵتان دایکی جوان بۆڵتان زیندانی نەخۆش قسەی کرد. بۆڵتان رایگەیاند کە ساڵێکە دەستیان بە ئیشکگری دادپەروەری کردووە بەڵام تاوەکو ئێستا بۆ چارەسەری زیندانیە نەخۆشەکان هیچ هەنگاوێک نەنراوە و گوتی، " بۆ منداڵانمان تاوەکو کۆتایی بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن.
نازیمە بۆڵتان گوتی، " لەبەرئەوەی ئێمە کوردین ئەم زوڵم و زۆردەستیەمان بەسەردا دەسەپێنن. هیچ کاتێک دەست لە کوردبوونمان هەڵناگرین. من کوردم، کوڕەکەم کوردە. ئێمە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێین، ئەگەر بەم شێوەیە نەبێت لەم باران و سەرمایەدا لەم شوێنە کارمان چییە؟ ئێمە داوای مافی منداڵانمان دەکەین. دەمانەوێت زیندانیان ئازاد بکرێن. بەڵام رۆژ بە رۆژ زوڵمی زیاتر دەسەپێنن. لە هەمانکاتدا زیندانیە نەخۆشەکان ئازاد ناکەن. "
چالاکی بە دروشمی ' بژی بەرخۆدانی زیندانەکان' و ' ماف، دادپەروەری و یاسا' کۆتایی هات.
ف.ق