لە بیست و پێنجەمین ساڵوەگەڕی پیلانگێڕی دژ بەڕێبەری گەلی کورد ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، هەڵمەتێک بۆ ئازادی ئۆجەلان دەستی پێکردووەو تا ئێستا پانێڵێک وگردبوونەوەیەک و بەیاننامەیەک لەلایەن پارێزەران و مافپەروەران خوێندراوەتەوەو پارێزەرێکیش دەڵێت بڕیارە چەند چالاکیەکی دیکەش ئەنجام بدرێت.
'چالاکییەکان سستن و زهنیەت و فکری باشوور داگیرکراوە'
پارێزەری ڕاوێژکار چرۆ شوانی دەڵێت" ئەمساڵ لە ١٠٠ ناوەندی جیهانی چاڵاکیەکان بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجالان بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستاش درێژەی هەیە، بەڵام لەباشووری کوردستان کەبەحیساب ئازادەو حکومڕانیەکی کوردی هەیە، بەڵام بەداخەوە لەباشوور چاڵاکیەکان سست بەڕێوەدەچێت و ڕێگری هەیە".
شوانی ئاماژەی بەوەشکرد "بەداخەوە لەباشوور زهنیەت و فکری خەڵک داگیرکراوە، داگیرکەر بەتەواوەتی لەڕێگەی شەڕی تایبەت ئەقڵی زۆرینەی خەڵکی داگیرکردووەو لەولاشەوە زۆربەی شتەکان بەدیدگای حزبی یان ئاینیەوە سەیردەکرێت، لەکاتێکدا ئێمە باسی حزب ناکەین، بەڵکو پرسەکە پرسێکی نەتەوەییە، ئێمە باس لەئازادی ڕێبەرێک دەکەین کە ژیانی خۆی بۆ گەلەکەی کردۆتە قوربانی و لەپێناوگەلەکەیدا لەزیندانە".
' چاڵاکیەکان بەردەوام دەبن'
ئەندامێکی کۆمیتەی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان سەبارەت بەکاروچاڵاکیەکانی داهاتوویان ڕایگەیاند " کارو چاڵاکیەکانمان بەردەوام ، ئەگەر چی ڕێگری هەیە، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین ، بۆئەم مەبەستەش بڕیاڕوایە ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجام بدەین، ئەگەر مۆلەتمان پێبدرێت و ڕێگریمان لێنەکرێت".
ئەندامەکەی کۆمیتەی ئازادی ڕێبەر ئۆجالان ئاماژەی بوەشکرد" هەرلەچوارچێوەی کارو چاڵاکیەکان بڕیارە پێکهاتە ئاینیەکانی باشووری کوردستان لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بەیاننامەیەکی هاوبەش بۆ ئازادی ئۆجاڵان بخوێننەوە".
'خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستان خەباتێکی ڕەوایەو دەستگیرکردنی ئۆجاڵان و مانەوەی لەزیندان نایاساییە'
دکتۆر هیوا عەلی مامۆستای زانکۆ لەکۆلیژی یاسای زانکۆی سلێمانی دەڵێت "خەباتی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە خەباتێکی ڕەوایەو بەهیچ پێوەرێک ناچنە چوارچێوەی تیرۆر، چونکە خەباتی پەکەکە لەپێناو ئازادی نیشتیمانەکەیەتی و لەسەر خاکی خۆیەتی و ستەم و زوڵمی لەکەس نەکردووە.
دکتۆر هیوا ئاماژەی بەوەشکرد"بەپێی پێوەری یاسا نێودەوڵەتیەکان ولەچوارچێوەی مافی مرۆف ، عەبدوڵا ئۆجالان
'دەبێت ئازاد بکرێت'
مامۆستاکەی زانکۆ وتیشی "ئەوەی ئەمڕۆ بەرامبەر گەلانی ڕۆژئاوایی کوردستان دەکرێت دەچێتە خانەی تیرۆر، چونکە لەدامەزراوەیی مەدەنی دەدرێت و نانەواخانەو وێستگەی کارەبا خاپوور دەکرێت ، ژن و مناڵی سڤیل شەهید دەکرێت.
هـ . ب