'بە دروشمی ژن ژیان ئازادییەوە کۆتایی بە توندوتیژییەکان دەهێنین'
ژنانی کانتۆنی جزیرە لە دژی توندوتیژییەکانی سەر ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان و ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا و پەیامی 'بە ژن، ژیان، ئازادییەوە کۆتایی بە توندوتیژییەکان دەهێنین'یان دا.
ژنانی کانتۆنی جزیرە لە دژی توندوتیژییەکانی سەر ژنان ڕژانە گۆڕەپانەکان و ناڕەزایەتی خۆیان نیشاندا و پەیامی 'بە ژن، ژیان، ئازادییەوە کۆتایی بە توندوتیژییەکان دەهێنین'یان دا.
٢٥ی تشرینی دووەم بۆ یادکردنەوەی خوشکانی میراباڵ وەک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان هەڵبژێردراوە، کە سێ چالاکوانی سیاسی کۆماری دۆمەنیکا بوون. لە ساڵی ١٩٦٠دا بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە لایەن سەرۆکوەزیرانی ئەو کاتەی دۆمەنیکا، ڕافائیل ترژیلۆوە کوژران.
پەیوەست بە ئەنجامدانی چالاکی ٢٥ی تشرینی دووەم ژنانی کانتۆنی جزیرە بە شێوەیەکی جەماوەری ڕژانە گۆڕەپانەکان، بە شەرمەزارکردنی توندوتیژی سەر ژنان و پەیامی 'بە ژن، ژیان، ئازادییەوە کۆتایی بە توندوتیژییەکان دەهێنین' چالاکییان ئەنجامدا.
لە گۆرەپانی چالاکییەکەوە ژنە چالاکوان ئارەزو تەمۆ و نسریا مەحمود بۆ ئاژنسمان قسەیانکرد و ئاماژەیان بەوەدا ئەنجامدانی چالاکی بۆ ئێمەی ژنان لە ڕۆژی ٢٥ی تشرینی دووەمدا زۆر گرنگە، چونکە دەوڵەتانی سیستەمی سەرمایەداری لە هەوڵی لە باربردن و سەرکوتکردنی مافەکانی ژناندان.
'ژیان ژیان ئازادی پێویستی بە تێکۆشانە'
ئارەزو تەمۆ: بە دڵنیاییەوە دەبێت تێکۆشانمان بەرفراوانتربکەین و هەمیشە بەردەوام بێت. بە دروشمی 'ژن، ژیان، ئازادی'ییەوە سەردەکەوین. بێدەنگی ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ شەرمەزار دەکەین. لێرەوە بانگەوازییان لێ دەکەین لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ مافەکانی ژنان لە کاردابن.
'لە دژی توندوتیژییەکان پێویستە بە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆوە تێبکۆشین'
نەسریا مەحمود: لە دژی توندوتیژییەکان دەبێت ژنان یەکگرتووبن و پەرە بە خۆپاراستنیان بدەن. بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە لە ٢٥ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێکدا دەنگمان هەڵبڕین و بە تێکۆشانمان بۆ ژنانی جیهان ببینە نمونەیەک.