یەک لە بەشداربووانی 'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی' ئایتەن کۆردو ئاماژەی بەوەدا "بۆ بابەتی مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان، بڕیاڕدارییەکەی گەورە هەیە. ئەم ڕێپێوانەش بەشێکە لەو بڕیاڕدارییە".
پەڕلەمانتار ئایتەن کۆردو لەم بارییەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد و وتی: "دەچینە هەر شوێنێک بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لە ڕێپێوانەکە دەکردێت، بەڕاستی ئەمە ئیرادەمان بەهێزتردەکات. وەک دەزانین بۆ بابەتی ئازادی جەستەیی بڕیاڕداری گەورە هەیە. زیندانیانی سیاسی لە مانگرتن لە خواردندان، ئێشکگری دادپەرەوەری بە پێشەنگایەتی خزمانی زیندنیان بەڕێوەدەچێت. ڕێپیوانی مەزنی ئازادیش هەر لە چوارچێوەی ئەو بابەتەدایە".
'بە ڕێپێوانمان ئازادی مسۆگەر دەکەین'
کۆردو ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت بابەتی دانوستاندن و گفتوگۆ، سەرلەنوێ دەستپێبکاتەوە و وتی: "باش دەزانین کە دەتوانین بە گفتوگۆکردن، کێشەکان چارەسەربکەین. هەم بۆ ئازادی کوردستان و تورکیا، هەم بۆ ئازادی خۆمان و هەم بۆ ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان بەردەوام دەبین لە ڕێپێوان و بێگومان سەرکەوتن بەدەست دەهێنین. باوەڕمان بەوەیە و بە هێز و ئیرادەیەکی گەورەوە تێدەکۆشین".