داگیركه‌ران به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی هێرش ده‌كه‌ن

سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٦ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی، ٩ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ٤٠ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كرد.

راگه‌یه‌نراوی ناوه‌ندی راگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نی هه‌په‌گه‌ به‌م جۆره‌یه‌:

"له‌ئه‌نجامی چالاكی هێزه‌كانماندا ٢ درۆن و ٦٠ كیلۆ ته‌قه‌مه‌نی له‌ناوبران، سوپای توركی داگیركه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی ٦ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی، ٩ جار به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ و ٤٠ جاریش به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كرد.

زانیاری له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌یه‌:

له‌ چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شی جه‌نگی خابوردا:

١٥ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:٣٠ درۆنێك كه‌ به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ده‌سوڕایه‌وه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه‌ خرایه‌ خواره‌وه‌.

له‌ ١٥ی ئه‌یلوڵ كاتژمێر ١٠:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمان له‌داگیركه‌رانیاندا كه‌ روویان كردبووه‌ سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ. چالاكییه‌كه‌ به‌ شێوازی سابوتاژ ئه‌نجامدرا.

له‌ ١٥ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٣:٠٠ درۆنێكی داگیركه‌ران كه‌ به‌سه‌ر گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ده‌سوڕایه‌وه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌ گه‌ڕۆكه‌كانمانه‌وه‌ خرایه‌خواره‌وه‌.

له‌ ١٦ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٧:٣٠ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی ٦٠ كیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی كه‌ داگیركه‌ران بۆ بۆمبڕێژكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ ئاماده‌یان كردبوو له‌لایه‌ن تیمه‌كانمانه‌وه‌ له‌ناوبرا.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌ و چه‌كی كیمیایی:

له‌ ١٥ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٦ جار به‌ بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه‌ بۆردومان كران.

هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:

له‌ ١٥ی ئه‌یلول له‌ هه‌رێمی مه‌تینا گۆڕه‌پانه‌كانی گۆلكا و چارچه‌ل، زه‌وییه‌كانی گوندی به‌شیل به‌ فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٩ جار بۆردومان كران.

له‌ ١٥ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی كوڕه‌ژارۆ، ساجا، شاخی هه‌كاری، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٤٠ جار به‌ هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.

له‌ ١٥ی ئه‌یلول درۆن به‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم سوڕایه‌وه‌.

له‌ ١٥ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر هه‌وڵیدا به‌ حه‌فاره‌ تونێل و سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ له‌ گۆڕه‌پانی به‌رخودانی كاركه‌ر بڕوخێنێت.

هـ . ب