داگیرکەران ٨٣ جار هەرێمەکانی پاراستنی مێدیایان بۆردومان کرد

هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بێ پسانەوە بە فڕۆکە، هەلیکۆپتەر، کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان دەکرێن.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی هێرشە داگیرکەرییەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. راگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە:

"١١ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی ٢ جار بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کرا.

١٠ی حوزەیران گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەکاری ٢ جار، ١١ و ١٢ی حوزەیران لە زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا و چەمچۆ ١١ جار بە گشتی ١٣ جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ بۆردومان کران.

١١و ١٢ی حوزەیران لە زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا ١٣ جار، ١١ی حوزەیران لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی ٥٥ جار بە گشتی ٦٨ جار بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران.

سوپای تورکی داگیرکەر ١٠ و ١١ حوزەیران هەوڵیدا لە زاپ سەنگەرەکانمان لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە حەفارە بڕوخێنێت".

هـ . ب