دانیشتوانی کەمپی مەخمور هێرشی چەکی کیمیاییان شەرمەزار کرد

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی مەخمور، لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی لەبەرانبەر هێزەکانی گەریلا رێپێوانیان ئەنجامدا.

دانیشتوانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) بۆ شەرمەزارکردنی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی کیمیایی لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، رێپێوانیان ئەنجامدا.

چالاکوانان لەبەردەم ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان کۆبونەوە و بەرەو بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان رێپێوانیان ئەنجامدا. لە رێپێوانەکەدا ئاڵاکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، پەکەکە و هەپەگە و ١٧ شەهید کە بە چەکی کیمیایی شەهید بوون و پانکارتی ' دەوڵەتی تورک لە بەرانبەر گەریلا چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت' و ' چەکی کیمیایی ئەم شوێنە گەلی زیلانە' بەرز کردەوە. هەروەها بێوەستان دروشمی 'بمرێت خیانەت'، ' بژی بەرخۆدانی گەریلا' و ' بکوژ ئەردۆغان' گوترانەوە. بۆ ئەوەی ئاماژە بە چەکی کیمایی بدەن، چالاکوانان جلی سپیان لەبەرکرد.

کاتێک جەماوەر گەیشتە بەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تەڤگەری ئازادی، خولەکێک رێزگیرا. دواتر سەعید چۆملەک ئەندامی کۆمیتەی دیپلۆماسی قسەی کرد و رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک هیچ کاتێک ناتوانێت رێگری لە شەڕی ئازادی بکات و گوتی، " لەبەرئەوەی کە ئەمڕۆ تەنگەتاو بووە، لە رووی سیاسی، ئابوری و دیپلۆماسیەوە تێکچووە، رێ و رێبازی قێزەون بەکار دەهێنێت و بەکارهێنانی چەکی کیمیاییش بەشێک لە شەڕە قێزەونەیە. هەروەها بە فروشتنی مادەی هۆشبەر، هەوڵ دەدات بەردەوامی بە شەڕی قێزەونی خۆی بدات.

دەوڵەتی تورک نە تەنها ئەم ساڵە دەستی بە بەکارهێنانی چەکی کیمایی کردووە، دەیان ساڵە لە بەرانبەر گەریلا چەکی کیمیایی بەکاردهەێنێت. دەوڵەتانی جیهان کە ئەندامی ناتۆن و گوایە خۆیان دیموکرات دەبینن، لەبەرانبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بێدەنگ دەبن. بۆیەش پێویستە هەموو دەزگا دیکومراتەکانی جیهان، لەدژی هێرشی کیمیایی بوەستنەوە. بانگەوازیمان بۆ هەموو کوردێک هەیە کە لە هەموو شوێنێکی جیهان لەدژی هێرشی چەکی کیمیایی هەڵوێست وەربگرن. پێویستە باش بزانن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک هیچ کاتێک سەر ناکەوێت.

چلاکیەکە بە بەرزکردنەوەی دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' ، ' بژی گەریکا'، ' بمرێت خیانەت'، و ' بژی بەرخۆدانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا' کۆتایی هات.

ف.ق