دانیشتنی دۆسیەی تایبەت بە ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ئەرخەنی جەیلان ئاسڵان کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەست بە سەر پۆستەکەیدا گیراوە، بە بیانووی بەشداری لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی، کۆبوونەوە و چالاکی مانگرتن کە لەلایەن هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیک (کەجەدە) لەیلاگوڤەنەوە دەستیپێکرابوو و لەلایەن رێکخستنەکانیانەوە رێکخرابوو، لە ١١یەمین دادگای سزای قورسەکانی ئامەد بەڕێوەچوو.
داواکاری گشتی رایگەیاند کە والیگەری لەبارەی چالکییەکانی تایبەت بە گوڤەن بڕیاری قەدەغەی داوە و بانگەشەی ئەوەی کرد ئاسلان لەسەر بانگەوازی 'رێکخراو' بەشداری لەو چالکیانەدا کردووە.
بانگەشەی ئەوەکرا کە ئاسڵان 'پەیوەندی ئۆرگانیکی لەگەڵ رێکخراو دا هەیە و بە شێوەی ئارەزوومەندانە بە گوێرەی ئامانجەکانی رێکخراو جوڵاوەتەوە". داواکرا کە ئاسڵان بە هۆی "ئەندامبوون لە رێکخراو" و " وەستانەوە لە دژی یاسای خۆپیشاندان و ئەنجومەنەکان" سزا بدرێت.
دەستەی دادگا داوای بەرگریی لە بەرامبەر دەقی داواکارینامەکەی پەسەند کرد و دانیشتنەکەی بۆ ٢٧ی ئەیلول دواخست.
هـ . ب