'دایکم ناتوانێ لە زینداندا بێمنێتەوە'
ڕەیحان ئۆران کچی زیندانیەکی نەخۆش حەنیفە ئەرسەلانی تەمەن ٧٦ ساڵ باسی لەوەکرد، لەبەرئەوەی دایکی نەخۆشیەکی قورسی هەیە ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە.
ڕەیحان ئۆران کچی زیندانیەکی نەخۆش حەنیفە ئەرسەلانی تەمەن ٧٦ ساڵ باسی لەوەکرد، لەبەرئەوەی دایکی نەخۆشیەکی قورسی هەیە ناتوانێت لە زینداندا بمێنێتەوە.
حەنیفە ئەرسەلان لە ١ی کانوونی دووەم، گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دورسون ئۆداباشی زانکۆی یوزینجویڵی وان.
ئەرسەلان دەبوایە بۆ ماویەک لەژێر چاودێری پزیشکدا بووایە، کەچی داوی پشکنین، ڕاستەوخۆ گواسترایەوە بۆ زیندان. حەنیفە لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٧ دەستگیرکرا. داوی ٩ مانگ لە زیندانیکردن ئازادکرا. دواتر دادگا بە تۆمەتی 'ئەندامێتی ڕێکخستن' ماوەی ٦ ساڵ و ٣ مانگی تر سزای بەسەریدا سەپاند. داوی ئەوەی لە زیندان دەرچوو، دیسانەوە دەستگیرکرایەوە و بۆ ماوەی زیاتر لە ١٢ مانگە دەستبەسەرە.
نەخۆشی زۆری هەیە
حەنیفە ئەرسەلان چل ساڵە نەخۆشی شەکرەی هەیە، هەروەها بەزری فشاری خوێن و کێشەی ڕۆیشتنی هەیە و لەمساڵدا بەتەواوی لە ڕێکردن کەوتوە. هەرکاتێک دەیبەنە نەخۆشخانە، بەبێ چارەسەرکردن دەیگەڕێننەوە بۆ زیندان.
'داوا دەکەین بە زیندوویی لە زیندان بێتەدەر'
کچی ئەرسەلان ئاماژەی بەوەکرد، هەوڵ و ئامانجمان ئەوەیە دایکمان لە زیندان دەربهێنین. باسی لەوەکرد دەمەوێت لە ماڵەوە چارەسەری دایکم بکەم و وتی: "بەم تەمەن و دۆخەوە، زیندان بۆ دایکم زۆر زەحمەتە، دەمانەوێت دایکمان بە زیندوویی دەرچێت لە زیندان، دەمانەوێت دایکمان چارەسەر بکەین و ئاگامان لێیبێت. بەم دۆخەوە زۆر زەحمەتە لەزینداندا بمێنێتەوە، چونکە دایکم ئاگا و هۆشی لای خۆی نیە".