دایكی شەهید رێزان: تۆ سەری ئێمەت بەرزتر كرد
لەدیمەنێكدا كە ئەمڕۆ لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بەزۆرینە بڵاوكرایەوە، دایكی شەهید رێزان جاوید دەڵێت؛ سەرت بەئەندازەی چیاکانی چیای قەندیل بەرزە.
لەدیمەنێكدا كە ئەمڕۆ لەتۆڕە كۆمەڵایەتیەكاندا بەزۆرینە بڵاوكرایەوە، دایكی شەهید رێزان جاوید دەڵێت؛ سەرت بەئەندازەی چیاکانی چیای قەندیل بەرزە.
لە دەی ئابدا دەستەی كاروباری ناوخۆی هەرێمی خۆبەرێوەبەری باكور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند؛ بەرپرسێكی پەژاك و هاوسەرۆكی پێشووی كۆدار رێزان جاوید لەشەشی ئابی 2022 لەگەڕەكی سەناعەی قامیشلۆ لەئەنجامی هێرشی فرۆكە بێفرۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك شەهید بووە.
دوابەدوای راگەیاندنی هەواڵی شەهیدبوونی، شەهید رێزان، خەڵك لەشارۆشارۆچكەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان روویان كردە شەهید رێزان لەشاری مەهاباد.
لەتۆڕی كۆمەڵایەتی، دیمەنێكی دایكی شەهید رێزان جاوید بڵاوكراوەتەوە كە كوڕەكەی دەلاوێنێتەوە و دەڵێت:"من دایكی شەهید رێزانم، قۆربانت بم. سەربڵندین بەتۆوەوە، سەرەت بەئەندازەی چیاکانی قەندیل بەرزە. من قۆربانی هاورێان و خۆشەویستانت بم".
هـ . ب