ده‌وڵه‌تی تورك كۆڵبه‌رێكی كوردی كوشت
له‌سه‌ر سنووری نێوان باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد و له ئه‌نجامدا ئه‌و كۆڵبه‌ره كوژرا.
له‌سه‌ر سنووری نێوان باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ته‌قه‌یان له كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كرد و له ئه‌نجامدا ئه‌و كۆڵبه‌ره كوژرا.
زانرا كه ئه‌مڕۆ كۆڵبه‌رێكی گه‌نج به ناوی عه‌سكه‌ر ده‌روێشزاده خه‌ڵكی گوندی كهركوشی ناوچه‌ی ئهلهندی شاری خۆیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، كاتێك له‌سه‌ر سنووری نێوان باكور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆڵبه‌ری ده‌كرد، سه‌ربازانی توركی داگیركه‌ر ته‌قه‌یان لێكردووه.
له ئه‌نجامی ئه‌و ده‌ستڕێژی گولـلهیهدا فیشه‌ك به‌ر سه‌ر ده‌روێشزاده كه‌وت و هه‌ر له‌و شوێنه ژیانی له‌ده‌ستدا.
دهروێژزادهی ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ باوكی سێ منداڵ بووه.
هه‌روه‌ها زانرا كه هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئێران له شاری پیرانشار هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵی كۆڵبه‌رێك به ناوی ئیكهندهر بیسپار ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ خه‌ڵكی گوندی شیناوێی هو شاره و به ئه‌شكه‌نجه‌دان ئه‌ویان ده‌ستگیركرد. سه‌باره‌ت به چاره‌نوسی بیسپار هیچ زانیارییه‌ك به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
هـ . ب