دەم پارتی دەربارەی پرۆسەکە کۆبووەوە
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی، بۆ هەڵسەنگاندنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کۆبوونەوە.
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی، بۆ هەڵسەنگاندنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کۆبوونەوە.
ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بۆ هەڵسەنگاندنی چۆنییەتی بەڕێوەچوونی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کۆبوونەوە.
کۆبوونەوەکە لە ناوەندی گشتیی پارتەکە، بە سەرۆکایەتی هاوسەرۆکانی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و تولای حاتەم ئۆغۆللاری ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، ڕووداوەکانی جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرژییەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل و ڕووداوە سیاسییەکان لە سوریا، تاوتوێ دەکرێن.
ڕاگەیاندرا کە لە کۆبوونەوەکەدا، بەتایبەت گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ و پەیامەکانی ڕێبەر ئاپۆ تاوتوێ دەکرێن.
ڕووداوەکانی پەیوەست بە بەڕێوەچوونی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەبنە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە.
هەروەها هەڵسەنگاندن بۆ ئەو کۆمیسیۆنە دەکرێت کە بڕیار وایە لە پەرلەمان پێکبهێنرێت. هەروەها باس لەوە دەکرێت، کێ بەشداردەبێت لەو شاندەی کە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دەدات.
تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە، پەیوەست دەبێت بە کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆککۆمار ئەردۆغان، سەرۆکی گشتی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی و سەرۆکی گشتی جەهەپە ئۆزگور ئۆزەل. چاوەڕوان دەکرێت کە نەخشەڕێگایەک بۆ کۆبوونەوەکان ئامادەبکرێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ فشارەکانی سەر ئۆپزیسیۆن دەکرێت.