دەم پارتی کاندیدانی شارەوانی شاری مەزنی مێردینی ناساند

دەم پارتی لەڕێگەی بەرنامەی "کاندیدەکانمان دەدوێن" بە پەخشی ڕاستەوخۆ کاندیدانی شارەوانی شاری مەزنی مێردینی ناساند.

کاندیدانی شارەوانی شاری مەزنی مێردینی دەم پارتی، گوڵیزار ئیپەک و دەڤریم دەمیر و سەمیرە دەیمرل کۆت و نەجلا فیگان ئاڵتینداگ و ئەحمەد تورک و محەمەد نەورۆز تورک و نازم کۆک و نورەڵا کیلیچ و عەبدولوەهاب ئیرماک، لە بەرنامەی ناساندنەکە بەشداربوون. لە بەرنامە ڕاستەوخۆکەدا لە گراند ئوتێل، کاندیدەکان ناسێنران.

نێردە و نوێنەرانی پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە مەدەنییەکان و هاوڵاتیان تەماشای بەرنامەکەیان کرد. هەر کاندیدێک ٨ خولەک خۆی ناساند. تیشکیان خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چالاکی مانگرتن لە خواردنی زیندانییەکان و ئێشکگری دادپەروەری.

پاش قسەی کاندیدەکان، بەرنامەکە کۆتایی هات.