دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە هەولێر بیسترا
ئەمشەو دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە سنووری هەولێر لە باشوری کوردستان بیسترا.
ئەمشەو دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز لە سنووری هەولێر لە باشوری کوردستان بیسترا.
ئەمشەو لە شارۆچکەی بەحرکەی سەر بە پارێزگای هەولێر، دەنگی سێ تەقینەوەی بەهێز بیسترا، بەگوێرەی شایەتحاڵەکان دەنگەکان لەشێوەی بۆردوومان بووە و لە نزیک بارەگای پارتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە.
زانراوە، لەو شوێنەدا ئاگرێکی زۆر بەرزبووەتەوە، باس لەوە دەکرێت زیانی گیانی لێ کەوتۆتەوە و ئەمبوڵانس بەرەو شوێنی ڕووداوەکە چووە، بەڵام هێشتا زانیارییەکان پشتڕاست نەکراونەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هێزێکی ئەمنی زۆر لەوێ کۆبوونەتەوە، ڕێگە بە ڕووماڵکردنی ڕۆژنامەوانان نادەن.