دەنیز بولبون لە چلەی کوشتنی لە هەولێر یادکرایەوە
دەنیز بولبون بە هاوکاری پەدەکە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کوژرا، لە هەولێر بە مەراسیمێک یادکرایەوە. لە مەراسیمەکەدا بانگەوازکرا بۆ دۆزینەوە و سزادانی بکوژان.
دەنیز بولبون بە هاوکاری پەدەکە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە کوژرا، لە هەولێر بە مەراسیمێک یادکرایەوە. لە مەراسیمەکەدا بانگەوازکرا بۆ دۆزینەوە و سزادانی بکوژان.
لە هەولێر بۆ نوێنەری کەنەکە دەنیز بولبون کە ٤٠ ڕۆژ پێش ئێستە کوژرا، بە بەشداری ئەندامانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، نوسەر و ڕۆشنبیر و چالاکوانان مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکە، ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم گیرا کە دوای ٤٠ ڕۆژ لە کوشتنی دەنیز جەودەت هێشتا بکوژەکان نەدۆزراونەتەوە.
دووپاتکرایەوە، دەنیز عاشقی ئازادی و یەکێتی نەتەوەیی کورد و پاراستنی زمانی کوردی بووە.
لە مەراسیمەکەدا گوترا: "لە نزیکەوە بەوردی چاودێری کەیسەکە دەکەین، پێویستە هەرچی زووە دەزگا ئەمنییەکان بکەران و پیلانگێڕانی کردەوە تیرۆرستیەکە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکەن، گەرنا بە پێچەوانەوە ئەم کەیسە لە ئاستی ناوخۆدا ناهێڵینەوە و لە ناوەندە نێونەتەوەییەکان کاری جددی لەسەر دەکەین".
نوێنەری کەنەکە، دەنیز بولبون لە ١٨ ی ئەیلول لە بارەگای نوێنەرایەتی کەنەکە لە هەولێر لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری کوژرا. هەرچەند ٤٠ ڕۆژ بەسەر ڕووداوەکەدا تێدەپەڕێت، بەڵام لەلایەن پەدەکە و ئاسایشەکەیەوە هیچ لێدوانێک لەم بارەیەوە نەدراوە.