دوای بۆردومانەکە شاندێکی عێراقی سەردانی مەخموری کرد

دوای هێرشی ئاسمانی سەر کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور)، شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی کەمپەکەی کرد و لێکۆلینەوەی لە شوێنی بۆردومانەکە دەستپێکرد.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:١٥ ماڵێکی کەمپی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا ژمارەیەک کەس بریندار بوون.

دوای هێرشەکە شاندێکی سەر بە حکومەتی عێراق سەردانی کەمپەکەی کرد و لە نزیکەوە لێکۆلینەوەی لە شوێنی بۆردومانەکە کرد.

شاندەکە هیچ شتێکی بۆ گەلی مەخمور و رۆژنامەنووسان ئاشکرا نەکرد.

سەرنجڕاکێشە کە هێرشەکە لە کاتێکدا ئەنجامدراوە کە ئەمڕۆ شاندێکی باڵای عێراق سەردانی مەخموری کردبوو.

بەپێی زانیاریەکان، سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپای عێراق، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، فەرماندەی هێزەکانی هاوبەش و زۆر ئەفسەری باڵای سوپای عێراق سەردانی مەخموریان کردبوو.

ف.ق