دوران کاڵکان: پرۆسەی پاکسازی داگیرکەران دەست پێدەکات

ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەرایەتی پەکەکە دوران کاڵکان دەستنیشانی کرد کە ساڵی ٢٠٢٣ گەل، ژن و گەنجان بەرخۆدانیان کرد و چالاکییەکانی ئەم دواییانەی گەریلاکانی ئازادی کوردستانی وەک سەرەتای پاکسازی داگیرکەران پێناسە کرد.

دوران کاڵکان دەستنیشانی کرد کە بەشداری هەرە گەورە لە هەنگاوی "ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" لە لایەن گەریلاوە بووە و وتی: "چالاکییەکانی ئەم دواییانە، پەرەی بە هێزی شۆرشگێرەکان و دیموکراتیکەکان داوە و جۆش و خرۆش لەناویاندا دروست بووە.

کاڵکان وتی: "گەریلا دووبارە کۆتا خاڵی ٢٠٢٣ی دانا. چی وت؟ وتی کە سەبارەت بە هەموو شتێک پرسیارم لێدەکرێت و هێزی ئەنجامدانی ئەو کارە لە دەستەکانی مندایە. هەرخۆی تا ئێستا دەمان وت کە کۆتایی بە دوژمن هاتووە و ئالۆز بوون. ئێستا چارەسەری نوێ دەستپێدەکات. ئەمەش پرۆسەی پاکسازی داگیرکەرانە. پرۆسەی ڕزگارکردنی شوێنە داگیرکراوەکانە. چالاکی گەریلا لە ئاستی پاکسازی و تێکشکاندندا ئەنجامدراوە" و پیرۆزبایی لە گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوبەرایەتی پەکەکە، دوران کاڵکان، کە بەشداری بەرنامەی تەلەفیزیۆنی مەدیا هابەر بوو بەم شێوەیەیە:

وا کۆتایی بە ساڵی ٢٠٢٣ دەهێندرێت. پێشتر ساڵی ٢٠٢٣مان وەک ساڵی بەرخۆدان و هیوا پێناسە کردبوو. بە ڕاستیش ساڵیکی پر تێکۆشان بوو. لە هەموو بوارەکاندا بەرخۆدانێکی هەمەلایەنە ئەنجامدرا. هەروەها لە ٦ی شوباتی مانگی دووەمی ساڵدا بومەلەرزەش دروست بوو. واتا ساڵێکی پر ئازاریش بوو. سەرەتا ساڵی نوێی میلادی لە ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو هەڤالانمان و هەموو دۆستانمان پیرۆز دەکەم. لە ساڵی ٢٠٢٤دا هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو ئەو کەسانە دەخوازم کە بۆ ئازادی تێدەکۆشن.

تەواوی ساڵەکە بەرخۆدانمان کرد و شەهیدمان دا. من لە کەسایەتی شەهیدانی قارەمانمان شەهید لەیلا و ئاخین، بە ڕێز و خۆشەویستیەوە یادی هەموو شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٣ دەکەمەوە کە بە قارەمانییەتیەکی گەورە شەهید بوون.

ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێک بوو کە بە تێکۆشانێکی گەورە تێپەری. ساڵێک بوو کە دەستکەوت و ئەزموونێکی گەورە بەدەست هێندرا. لەسەر ئەم بنەمایە دەچینە ناو ساڵی ٢٠٢٤ـەوە. ئێمە باوەڕ و هیوامان وایە کە ساڵی ٢٠٢٤ دەبێت بە ساڵی تێکۆشانی فراوانتر، گەورەتر و گشتگیرتر. تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی لە هەموو گۆرەپانێک و لە هەموو لایەکدا بلاو دەبێتەوە و گەورە دەبێت، قوڵ دەبێتەوە و دەستکەوتی گەورەتر بەدەست دەهینێت. ساڵی ٢٠٢٤ دەبێت بە ساڵی سەرکەوتنی شۆڕشەکەمان. دەبێت بە ساڵی سەرکەوتنی تێکۆشانی ئازادیمان. لەم ڕووەوە ساڵی ٢٠٢٣ میراتێکی گرنگ بۆ ساڵی نوێ جێدەهێلێت. ئێمە دەتوانین بە ئاسانی ئەمە بڵێین. ئەمە لە هەموو گۆرەپانیکدا ئەنجام دەدرێت، لە ساڵی ٢٠٢٣دا وەک گەل، ژن و گەنج، بەڕاستی بەرخۆدانێکی گەورەمان کرد.

ساڵی ٢٠٢٣ بوو بە ساڵی  ئاشکراکردنی ڕاستییەکان

سەرەتا ساڵی ٢٠٢٣ ساڵێکی پڕ لە تێکۆشانی گەورە بوو بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ. لە هەموو بەرەکاندا ساڵی بەرخۆدان بوو. هەروەها ئەو پێشهاتانەی لەگەڵ ئەم بەرخۆدانانەدا دەرکەوتن هیوا و هێزیان بەخشی. لە ئەنجامی تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٣دا دەرکەوت کە ژیانێکی یەکسان و ئازاد و دیموکراتیک شتێکی مەحاڵ نییە، دەتوانێت لە هەموو بوارێکدا گەشە بکات و لەسەر بنەمای ژیانێکی لەو شێوەیەش بەقەد دەرفەتەکان جیهانێکی نوێ دروست بکرێت، بەم مانایە ساڵی ٢٠٢٣ وەک ساڵی ڕوونکردنەوە دەبینین. ساڵێکی ڕەنگدانەوە بوو. کێ دۆستە، کێ دوژمنە، کێ ڕاستە، کێ هەڵەیە، کێ دواکەوتووە، کێ پێشکەوتنخوازە هەموو ئامانە ڕوون بوونەوە. بە ڕوونی دەرکەوت بە تێکۆشان دەسکەوتی گەورەتر بەدەست دێت. هەموو ڕەشبینی و نائومێدییەکان بێمانا کرا و لابرا و هیوا، باوەڕی، ئیرادە و بانگەشەی ئەوەی کە بەرخۆدان و تێکۆشان بەردەوام دەستکەوتی گەورە دەخەنەوە و سەرکەوتن بەدەست دەهێنێنن لە شوێنی دانرا، هەر کەسێک بە شێوازی خۆی ئەمە هەڵدەسەنگێنێت. بەڵام هێزە دیموکراسییە شۆڕشگێڕەکان پێویستە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن بەتایبەت گەلەکەمان و دۆستان، ژنان و گەنجان لەو ڕوانگەوە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن. چونکە تەواوی ساڵەکە بەو شێوە ژیاون. ئەوان بە چالاکییەکانیان مۆری  خۆیان لە ساڵی ٢٠٢٣دا. بۆیە ئەوانەی باشتر لە ئەنجامی ساڵ تێدەگەن و بە وردی هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکان دەکەن.

پێمان وایە ڕێبەر ئاپۆ بەهێزترین هەڵسەنگاندنەکان دەکات. بە دڵنیاییەوە باشترین پێناسە بۆ ساڵەکە دەکات. ئێمە لە دڵماندا، لە مێشکماندا هەست بەم شتە دەکەین و تێدەگەین. بەڵام پلانەکانی ئیمرالی پێشتر ناسراون، بۆ ئەوەی کەس زانیاری دەست نەکەوێت ئاستەنگی دروست دەکەن. بۆ بێبەش کردنی هەموو کەسێک لەو بیرکردنەوە ڕاستەقینە و قووڵانە کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و گەلەکەمان گرنگە، لە ئیمراڵی ئەشکەنجە و گۆشەگیری جێبەجێ دەکەن. ئێمەش لە تێکۆشانداین بۆیە دەتوانین مانا بە ژیان و کردارەکانمان بدەین. ڕێبەراتی نیشانی داین کە چۆن مانا بدەین و ئەمەش هێزی ئێمەی ئاشکرا کردووە. ئەگەر ئێمە قوتابیەکی باش بین، ئەوا دەتوانین بە ساڵێکی  مانادار پێناسەی بکەین و دەستکەوتەکانی ببینین. دەتوانین پێشبینی ورد و دروست بۆ ساڵی نوێ بکەین.

بەپێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئیمرالی ساڵی ٢٠٢٣ بووە ساڵی هیوا و بەرخۆدان

ئێمە ساڵی ٢٠٢٣ بە ساڵی هیوا و بەرخۆدان بە پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئیمرالی پێناسە دەکەین. بۆ هەڵوەشاندنەوە و بەدەستهێنانی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، لە هەموو بوارێکدا بەرخۆدانێکی بەهێز لە دژی ئەشکەنجە و گۆشەگیری لە ئیمرالی بەڕێوەدەچێت. لە چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات، گەریلا، گەل، ژنان، گەنجان، دۆستەکانمان، هەموو هێزە وڵاتپارێز و دیموکراتیکەکان بەشداری بەرخۆدان بوون و لەهەڵمەتی ئازادی جیهانی کەلە ١٠ی تشرینی دووەم گەیشتە لوتکە. هەنگاوەکە بە دروشمی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' ئەنجامی کۆتایی ئەم بەرخۆدانە بوو. دەتوانین بڵێین مانادارترین و گرنگترین ڕووداوی ساڵی ٢٠٢٣ هەڵمەتی ئازادی جیهانییە لە ١٠ی تشرینی دووەمدا دەستی پێکرد. دەتوانین بڵێین هەنگاوێک بوو کە مۆرکی خۆی لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆچی؟ چونکە ئیرادە و یەکێتی، ئیرادە و بانگەشە هەبوو و هەموو کەسێک لەهەموو شوێنێک تێدا بەشدارییان کرد.

باوەرمان بە سەرکەوتن بەهێزە. بە دڵنیاییەوە بەم هەڵمەتەوە ئەنجامەکەی بەدەست دەهێنین. لە بانگەشە و ئیرادەی هەموو گەلی وڵاتپارێز، ژن و گەنجان کە پێشەنگایەتی چالاکییەکان دەکەن و هەموو دۆستە دیموکراتیکەکانمان بە ڕوونی دەبینرێت. تەنانەت بچووکترین ڕەشبینی لەم بابەتەدا نییە. هەمووان گرێدراوی ئەم هەڵمەتەن و هەوڵی سەرکەوتنی دەدەن و دەڵێن: 'سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی تێکدەشکێت و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت'، دوو مانگ و نیو تێدەپەڕێت لەم ماوەدا لە هەموو شوێنێک چالاکی ئەنجام دراوە، ڕۆژانە بەشداری نوێ و ڕاگەیاندنی نوێ دەکرێت. لە پرۆسەی پێشوودا بەشدارییەکی مەزن کرا. بەرخۆدانی مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی شۆڕشگێڕ کۆتایی بە یەکەم مانگی خۆی هێنا. لە ٢٧ی  کانوونی یەکەمەوە چالاکییەکانی مانگرتن دەستیپێکردووە و ئەمەش هێز و دڵگەرمییەکانی زیاتر کردووە. وەک هەڵمەتێکی نوێ بوو، هەمووان پشتیوانی لێدەکەن. لە لایەکی دیکەوە لە هەموو شوێنێک ڕێپێوان و گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت. چالاکییە جەماوەرییەکانی گەنجان و ژنان بەردەوام بەڕێوەدەچێت. ڕاگەیاندن و بەشداریی کردنەکان قەد نەوەستاون. هەروەها لە ١٠ی کانوونی یەکەمدا هەڵمەتی خوێندنەوە بۆ باشتر تێگەیشتن لە ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. بەڕاستی ئەمە چالاکیەکی زۆر گرنگ و مانادار بوو. چالاکییەکە بەتەواوی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا. چالاکییەک بوو هاوتەریب بوو لەگەڵ ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆدا. بۆچی؟ چونکە ڕێبەر ئاپۆ بە واتای زانابوونە. ڕێبەر ئاپۆ بە مانای تێگەیشتنێکی نوێیە، ڕێبەر ئاپۆ واتە ژیان و شێوازێکی نوێی ژیان. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ مانای هێزی نرخ دانانە. ڕێبەر ئاپۆ خۆی بە هێزی نرخ دانان پێناسە دەکات. ڕێبەر ئاپۆ مانا بەخشینی ژیانی لە هەموو شتێک بە نرختر دەبینی. خاوەن و خوڵقێنەری فەلسەفەیەکی وەهایە. لە ڕوانگەی ڕێبەرایەتییەوە هۆشیاری و نرخ دانان بنەمایە. ناوێکە هەموو دەرگاکان دەکاتەوە. لە تێکۆشانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا، هەوڵدان بۆ خوێندنەوەی کتێبەکانی، باس لە سەر ئارمانجەکانی، خۆپەروەردە کردن و هۆشیاری، هەوڵدان بۆ ئازادکردنی عەقڵییەتمان، بەتەواوی لەگەڵ ڕاستییەکانی ڕێبەر ئاپۆدایە. بۆیە چالاکییەکی کاتی و مانادار بوو. ئەوانەی ڕێکیان خستووە بە ڕوونی لە ڕاستی ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتوون. تەنها دەمەوێت ئەوە بڵێم کە پێویستە ئەم چالاکییانە بەردەوام بن. ڕۆژ و کاتی خوێندنەوەی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوامی پێ بدرێت. هەرکەسێک لەبوارەکانی ژیاندا گیر هاتووە، تووشی کێشە بووە و هیچ چارەسەرێکی نییە، بیر و ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ بخوێنێتەوە، بەتایبەت پارێزنامەکانی و پارادایمی نوێ بخوێنێتەوە. پاشان چارەسەری هەموو کێشەکان دەدۆزێتەوە. چارەسەری دروست لە کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆدایە. ڕوانگەی چارەسەر هەیە، ڕێگا و ئامراز هەیە. بۆیە پێویستە لە ئاستی کۆکردنەوەدا بخوێنرێتەوە. پێویستە هەموو گەلەکەمان، هەڤاڵانمان بیخوێننەوە. بە تایبەتی بانگەوازی لە گەنجان دەکەم.

پێویستە ڕێنماییەکانی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بخوێنرێتەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت

هەڤاڵانمان هەفتەی ڕابردوو ڕەخنەیان لێگیرا؛ بۆچی لە تورکیا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش لاواز بوو؟ ئهوه ڕاست بوو. لە ڕاستیدا ئەگەر غافڵ بوونێک لەو شێوەیە هەبێت، زۆر مەترسیدارە وەک هاوڕێکە باسی دەکات. ڕێبەر ئاپۆش کوردە، ئێمەش کوردین. لەو کاتەدا کەس ناتوانێت هەموو ئەو شتانە بڵێت کە ڕێبەر ئاپۆ دەیزانێت، ئێمەش دەزانین. ئەمە گریمانەیەکی زۆر هەڵەیە. بە تورکی چاپ کراوە، وەرگێڕدراوە بۆ کوردی، ئێمە دەیخوێنینەوە، ئەوانەی دەڵێن پێش هەمووان زانیومانە، بەس تێگەیشتین، لە واقیعدا هەرگیز تێنەگەیشتوون. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ دەستی بە وانەکە کرد، وتی ڕەخنەکانم زۆرترینیان لەو کەسانەن کە دەڵێن ئەم ڕەخنانە بۆ من نییە، دەتوانین ئەم قسەیە بەم شێوەیە ڕاست بکەینەوە. لەو کاتەدا زۆر کەم کەس لە ڕێبەر ئاپۆ تێدەگەن، ئەوانەن کە پێیان وایە زۆرترین لە ڕێبەر ئاپۆ تێگەیشتوون. پێویستە هەمیشە لێکۆڵینەوە و بەدوادا چوون بکرێت. لەم ڕووەوە پێویستە لەسەر بنەمای بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پێشبخەن، هەرکەسێک پێویستی پێیەتی با زیاتر خوێندنەوەی بۆ بکات.

ژنان زیاتر پێویستیان بە ڕێبەر ئاپۆیە. لەبەر ئەوەی بنەڕەتیترین هێزی ئازادی، ژنە. ئەوان لە هەموو کەسێک زیاتر پێویستیان بە ئازادییە. دەبێت گەنجان زیاتر بخوێننەوە. بە ڕاستیش دەبێت گەلی کورد زیاتر بخوێنێتەوە و هاوبەشی بەوەبکات کە لیی تێگەیشتووە. دەبێت گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست زیاتر بخوێننەوە. گەلەکەمان لە باکوور و گەنجانمان لە باکور دەبێت زیاتر بخوێننەوە. دەبێت لەوەی کە دەیخوێنینەوە تێبگەین و هاوبەشی بە زانیارییەکانمان بکەین. دەبێت ئەمە لە ئاستی سەفەربەریدا ئەنجام بدرێت. بە تایبەت لە ئاستی سەفەربەریدا داوا لە گەنجان دەکەم هەمیشە بخوێننەوە و لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەن.

لە لایەکی ترەوە دەبێت ئێمە ئەمە بە باشی ببینین. ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بۆ هەموومان پێویستە. ئەم چالاکییە بۆ ئازادییە، لە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر، چالاکی ئازاد کردنی ڕۆح، هەست، ڕامان و کردارمانە. چالاکی خۆ پەروەردە کردن و خۆ بەڕێکخستن کردنە. لەسەر بنەمای سۆسیۆلۆژی کۆمەڵایەتی، چالاکی خۆیان گەیاند بە کەسایەتی ئازاد. لەم ڕووەوە دەبێت مرۆڤ ئەمە ببینێت. بەربەست دادەنێن، قەدەغەی جۆراو جۆر دروست دەکەن. هەزار ڕۆژە هیچ زانیارییەک لەسەر ڕێبەر ئاپۆ نییە. هەموو جۆرە فشار، ئەشکەنجە و زۆڵمێک ئەنجام دەدرێت. لە ڕاستیدا ئەمە ناوەندی بەڕیوەبردنی کوشتنە. کۆمەڵکوژ کردنی گەلی کورد لەسەر بنەمای سیستەمی ئیمرالی ڕێکدەخرێت، بەڕێوەدەبرێت و ئەنجام دەدرێت.هەموو ئەمانە تەنها بۆ فشارخستنە سەر ڕێبەر ئاپۆ نییە. لەبەر ئەوەی پێویستیمان بە فکر و بۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەیە، بۆیە ئەوەندە هێرش دەکەنە سەر ڕێبەرمان.

ئەوەی گۆشەگیر دەکرێت ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆیە: یانی هەموو کەسێک گۆشەگیرە

ئەوەی دووەم، بەهۆی کەموکوڕیی ئێمەوەیە. ئەگەر ئێمە بە کەڵکی خۆمان هاتباین، ئەگەر بە دروستی تێگەیشتباین، ئەگەر وەک فەیلەسوفەکە دەیگوت تێکۆشانێکی سەرکەوتوومان ئەنجامدایە، هەریەک لە ئێمە وەک ئاپۆ بووینایە، ئەوکات لە ئیمراڵیدا هیچ مانایەکی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و پراکتیکەکان نەدەبوو، تەنها دەگۆڕا بۆ تۆڵەسەندنەوەی شەخسی. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ گەل و ژنان و گەنجانی کوردستان هۆشیار کردەوە و ڕێگەی بۆ تێکۆشان دژی نادادپەروەری و چەوساندنەوە و ستەمی ئەم سیستەمە خۆش کرد، هەوڵ دەدەن تۆڵەی لێ بکەنەوە. فشارەکانیان تەنها گوزارشتە لە تۆڵەسەندنەوەیان. کەموکوڕیەکانمان لە ڕاستیدا دەبنە هۆی درێژخایەن و توندتربوونی ئەم فشارانە. ئەوە کەموکوڕیی ئێمەیە. لەسەر بناغەی کەموکوڕی و لاوازی ئێمە دامەزراوە. پێویستە لەم زەمینەی کەم و لاوازییە دەربچین. با ڕاستتر لە ڕێبەر ئاپۆ تێبگەین. با باشتر بەشداری بکەین و سەرکەوتن بەدەست بهێنین. ئەگەر لە هەموو گۆڕەپانێکدا، لە گۆڕەپانی تێکۆشانی ئایدیۆلۆژیدا، لە پڕوپاگەندە، ئەژیتاسیۆن، هونەر، ئەدەب، پەروەردەی جڤاکی، ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی جڤاک، شەڕ، پاراستن، سیاسەت، دیپلۆماسی، ژیانی ئابووری و جڤاکی، هەڵوێستێکی بەهێزمان هەبێت، ئەوا دوژمن هەنگاوێک دەچێتە دواوە و دەڵێت هەمووان بوونەتە ئاپۆی... بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێک بڵاوبووەتەوە. هەر بۆیە هەمووان ڕێبەر ئاپۆ دەخوێننەوە و فێر دەبن. هەرچەندە هەوڵبدەن دەنگەکە کپ بکەن، ئەم دەنگە دێتە دەرەوە. ڕێبەر ئاپۆ بە بەرگرینامەکانی دیواری گۆشەگیری ئیمراڵی شکاند و وێرانی کرد و گەیشتە هەموو جیهان. ئێستا هەمووان بە بیری ڕێبەر ئاپۆ خۆیان پەروەردە دەکەن و ڕێبەر ئاپۆ دەخوێننەوە. ڕاستی و ژیانی ئازاد و ڕێبازی تێکۆشان سوود لە ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرن. بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لە هەموو شوێنێکە. لە هەموو جیهاندایە، لە دڵ و مێشکی هەموو مرۆڤایەتیدایە. لە ناوەندی پێشەوەی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیدایە.

هێزە پیلانگێڕە نێونەتەوەییەکان هیوادارن لەڕێگەی گۆشەگیرییەوە، ڕێگری بکەن لە هاتنەدەرەوەی ڕامانە نوێیەکانی ڕێبەر ئاپۆ، تا نەگاتە شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز و گەل و ژن و گەنجان، بەمەش تێکۆشان لاواز و تەسکتر بکەنەوە و سەرکەوتن مسۆگەر بکەن. ئەوان پێیان وایە ئێمە ناتوانین هیچ بکەین. پاشان با بە توڕەیی و کاردانەوەیەکی مەزنەوە ڕووبەڕوویان بینەوە. پێویستە نەک تەنها بە قسە و بانگەشە، بەڵکو بە پراکتیک.

پێویستە ساڵی ٢٠٢٤ ببێتە ساڵی سەرکەوتن

ئەوە چۆن دەبێت؟ لەڕێگەی هەڵمەتەکەوە چالاکی دەستی پێ کردووە. دەبێت بە هەموو هێزێکەوە بەشداری بکرێت لە هەڵمەتی ئازادیی جیهانی. پاشان پێویستە هەمووان بەشداری بکەن، با لە هەموو شوێنێک بەشداری بکەین. پێویستە هەمووان بە چالاکی نوێ و داهێنەرانە و فۆرمەکانی بەشداریکردن هەڵمەتی ئازادی بۆ هەموو جیهان بنووسن و قووڵتر و فراوانتری بکەن. با شۆڕشێکی گەورەی ئازادی و تێکۆشانی ئازادی بهێنێتە ئاراوە. ئەگەر ئەمە بکەین، ئەم سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیری و قڕکردنەی ئیمراڵت نامێنێت. بە هیچ شێوەیەک مانای نابێت. تەنانەت ئەوانەی دەیانەوێت بەردەوام بن، ناتوانن ئەوە بکەن. هەر بۆیە دەبێت بەشێوەیەکی بەهێز بەشداری بکەین. ئێمە لە کۆتایی ساڵدا جارێکی تر ئەم بابەتانە دەنرخێنین. لەسەر ئەم بناغەیە جارێکی تر لێپرسینەوە لە خۆمان دەکەین. ئەوکات باشتر تێدەگەین.

ئەوکات بە تێگەیشتنێکی باشتر لە ڕاستییەکانی ڕێبەرێتی دەچینە ساڵی ٢٠٢٤ و ئامادەین بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی زیاتر. ئەودەمە چی ڕوودەدات؟ لە ساڵی ٢٠٢٤ هەڵمەتی ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری پرسی کورد پێش دەکەوێت، فراوانتر دەبێت، سیستەمی گۆشەگیری و ئەشکەنجە و قڕکردنی ئیمراڵی لەناو دەچێت و سەرکەوتنی مەزنتر بەدەست دێت. ئێستا ساڵی ٢٠٢٣ بووەتە ساڵی مانادارترین و کاریگەرترین چالاکی ستراتیژی. ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی سەرکەوتن دەبێت. بە ئامانجی ڕوون و ئاشکرای چارەسەرکردنی پرسی کورد و مسۆگەرکردنی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ، هەڵمەتەکە بە سەرکەوتن تاجدار دەکرێت. جگە لەم ئامانجە هیچ ئامانجێکی ترمان نییە. ئێمە بە هەموو بوون و مێشک و دڵمان باوەڕمان بەوە هەیە کە ئەمە ڕوودەدات و ئەگەر ئەم تێکۆشانە لەسەر ئەم بناغەیە پەرە پێ بدەین، بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین. پێویستە هەمووان باوەڕ بەم شتە بکەن. لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆدا، ساڵی ٢٠٢٤ دەبێتە ساڵی سەرکەوتنی تێکۆشان. بە باوەڕێکی مەزنەوە بانگەواز لە هەموو لایەک دەکەم لەسەر ئەو بناغەیە تێکۆشان فراوانتر بکەن و سڵاو لە هەموو ئەو کەسانە دەکەم کە چالاکییەکان ڕێکدەخەن.

گەریلا گورزی کوشندەی لە دوژمن وەشاند

ئێمە گوتمان ساڵی ٢٠٢٣ ساڵی گەریلایە. بەڕاستیش وەها بوو. ساڵی ٢٠٢٣، سەرەڕای دژوارترین هەلومەرجەکان، هەنگاوی شکۆداری بەخۆیەوە بینیوە. دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات ئاگربەست ڕاگەیەندرا، واتە ماوەی بێ‌چالاکی هەبوو. گەریلا، بە ئیرادە و هەڵوێستی بێ‌چالاکی، بە ڕوونی نیشانی هەمووان دا کە چۆن گرێدراوە بە جڤاکەوە و بەشێکی جەوهەری ژیانی جڤاکییە. بەڵام زۆرێک لە لایەنەکان گرنگییان بەم پرسە نەدا. مەبەستم ئەوەیە زۆر کەس هەبوون کە بە ئاشکرا و بە نهێنی دەیانگوت ئەگەر بێ‌چالاکی و ئاگربەست هەبێت ئێمە پشتیوانی دەکەین و وەها دەکەین. دوای ئەوەی تەڤگەرەکەمان و گەریلاکان هەڵوێستێکی وایان وەرگرت، هیچ دەنگێکیان لێوە نەهات. هیچ هەوڵێکی جددیمان نەبینی. حکومەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بە دەرفەت و لاوازی زانی و ویستی هێرشەکانی زیاتر بکات بۆ قڕکردنی گەریلا و بەدەستهێنانی ئەنجام. لە بەرامبەر ئەمەشدا گەریلا لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە تایبەت لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و لە هەموو باکوری کوردستان بەرخۆدانێکی مەزنیان کرد. لە ساڵی ٢٠٢٣ هەرێمێکی گەریلا و یەکینەیەکی گەریلا نەمایەوە کە چالاکی نەکات و بەرخۆدان نەکات. لە هەموو شوێنێکی باکوری کوردستان، لە سەرحەدەوە تا دێرسیم، لە مێردینەوە تا بۆتان، لە ئامەدەوە تا گارزان، بووە گۆڕەپانی چالاکیی گەریلا. چالاکییە بەرفراوانەکان تەنیا لە چیاکان سنووردار نەبوون، هێزەکانی یەپەسە و جەنگاوەرەکانیش لە شارەکاندا چالاک بوون. بەم چالاکییانە گورزی کوشندەیان لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە وەشاند.

مانگێک پێش ئێستا گەریلا بۆ سڵاوکردن و پیرۆزکردنی یادی ٤٥ ساڵەی دامەزراندنی تەڤگەرەکە چالاکیان ئەنجامدا و گورزی مەزنیان لە ڕەوە فاشیستەکانی ئاکەپە-مەهەپە وەشاند. ئێستاش لە نێوان ٢٣ بۆ ٢٥ی کانوونی یەکەم چالاکییەکی مەزن پێکهات و گورزی قورس لە سوپای تورک وەشێنرا. چالاکییەکان سەرەتا لە خواکورک، پاشان لە کوڕۆجەهرۆ، پاشان لە چیای ئامێدی لە ڕۆژئاوای وی پێکهات. لەو چالاکییانەدا پشتی سوپای تورک شکێنرا. واتە قبوڵیان کرد کە لە خواکورک و مەتینا لە یەکەم ڕۆژدا سەرباز کوژراون. دواتر کە چالاکییە مەزنەکانی چیای ئامێدی و کوڕۆجەهرۆ پێکهاتن، ئەمجارە دەمودەست سنووریان دانا و ئیتر زیانەکانیان ئاشکرا نەکرد. میدیاکان چەند ڕۆژێکە ئەمەیان ڕاگەیاندووە؛ دەڵێن مێرگەکانی جولەمێرگ پڕن لە تەرم. چەند بریندار هەن؟ ئەوانی تر لە بەفری زستاندا چییان بەسەر هات؟

دەزانن ئەمە چۆن ڕوویدا؟ ساڵی ڕابردوو لەگەڵ هاتنی زستاندا نرخاندنێکیان کرد. لە هەندێک شوێن کشانەوە. ئەمساڵ فەرماندەیەکی تورکی زۆر متمانەپێکراو هاتۆتە هەرێمەکە. لە میدیاکاندا گوتی "لە زستاندا دەمێنمەوە و شەڕ دەکەم، بەم شێوەیە لێیان دەدەم، گورزیان لێ دەوەشێنم". ئەم فەرماندە تورکەش چووەتە ناو ئەو هەرێمانەی کە لەلایەن هەڤاڵەکانمانەوە چۆڵکرابوون، فەرماندەی بڕیاڕگەی ناوەندیمان هەمیشە دەیگوت "سەربازەکانتان لەوێ بکشێننەوە، ئەگەرنا کۆتاییتان خراپ دەبێت، هەمووتان لەوێ دەمرن". ئەوان گوێیان نەگرت و نەیانویست تێبگەن، لە ئەنجامدا قسەکانی فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیمان هاتە دی، ئێستا تووشی شۆک و سەرلێشێواوی بوون، هەموویان هاتوونەتە سنوور و هەوڵی ورەبەخشین دەدەن. فەرماندەکانی وەزارەتی بەرگریش هەوڵدەدەن ڕەوشەکە ڕزگار بکەن.

پرسیارێک دێتە پێش، بۆچی شتێکی لەم شێوەیە لە تورکیا ڕوویدا؟ بۆچی ئەو هێزانە هاتنە ئەو هەرێمانە؟ بۆچی لە ناوەڕاستی زستاندا لەوێ دێن و دەچن؟ ڕاستە تورکیا پێویستە زیاتر باسی ئەو بابەتانە بکات. بۆچی ئەم ڕەوە فاشیستە مووچەخۆرانە بە ناوی سەربازەوە دەهێڵرێنەوە، لە زاپ بەدوای چیدا دەگەڕێن؟ دەڵێن گەریلا تەقەیان کردووە. پەکەکە هێرشی کرد؟ بێگومان ئێوە ئەوێتان داگیر کردووە و دەتانەوێت لەناوی ببەن. ئەوەی دەیەوێت تەقە بکات، دەبێت ئامادە بێت تەقەی لێ بکرێت. کارت چییە لەوێ؟ بۆچی هاتویت؟ حەقتان چییە بە زاپ و مەتینا و کوڕۆجەهرۆ و ڕۆژئاوای کوردستانەوە؟ قەت ئەم پرسیارە ناکەن. مرۆڤەکان چۆن ئەو جۆرە شوێنانە دەدۆزنەوە، هەرگیز ناپرسن. بەڵام ڕوونە ئیتر شوڵیان لێ هەڵکێشاوە.

تەیب ئەردۆگان و دەوڵەت باخچەلی تاوانبارن

پشتیان شکا؛ دەرئەنجامی پێداگری لەسەر مانەوەیان بە چاوی خۆیان بینی. کێ بەرپرسیارە لە هەموو ئەمانە؟ سیاسەتەکانی ئێستای ئاکەپە-مەهەپە، سیاسەتەکانی تەیب ئەردۆگان بەرپرسیارە. هێشتا پێداگری دەکەن. دەڵێت، دەرفەت بە بارۆنەکانی شەڕ و بارۆنەکانی تیرۆر نادەین. ئایا کەسێک هەیە لە تۆ زیاتر تیرۆر بکات؟ ئایا کەسێک لە تۆ باشتر هەیە فەرماندەیی شەڕ بکات؟ دەچێتە دەرەوە و لەبەردەم هەزاران کەسدا دەڵێت دەزانن نرخی ئەم فیشەکانە چەندە؟ ئایا دەزانن نرخی ئەم چەکە چەندە؟" ئەو چەکانەی کە دروستی کردووە، ڕوون نییە کە دروستی کردووە، لێرە و لەوێ هێناویەتی. جڤاکی تورکیا فریوی دەخوات کە دەڵێن چەکەکان هی هەرێمن و هی نەتەوەکەیانن. هیچ کامیان هەرێمی و نەتەوەیی نین. هەموویان لێرە و لەوێ دەکڕدرێن و کۆدەکرێنەوە. ئەوانەی دەزانن، لێکۆڵینەوە بکەن. ڕوون دەبێتەوە کە ئەمە ڕاستییەکەیە. ئێوە تەنها ڕیکلامی بۆ دەکەن. بۆچی؟ بۆ کوشتنی کورد. تەنیا زیهنیەتێکی فاشیست و ستەمکار و قڕکەر هەیە کە لەسەر بناغەی دوژمنایەتی کورد و کۆمەڵکوژی و قڕکردنی کورد خۆی قفڵ کردووە. تەیب ئەردۆگان و هاوپەیمانی کۆمار بەرپرسن لەمە. فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندیمان بە ڕوونی باسی لەوە کرد؛ "ئەگەر لێرە نەڕۆن، دەمرن و ئێمەش بەرپرسیار نابین لە مردنیان". ئێستا ئێمە بەرپرسیار نین لە کوژراوەکان، حکومەتەکەی تەیب ئەردۆگان بەرپرسیارە، لە ڕاستیدا هەرکەسێک لە تورکیا دیموکرات بێت، وڵاتپارێز بێت، ئەو کەسانەی خۆش بوێت، گەنجەکانیان خۆش بوێت، پێویستە بزانێت کە تەیب ئەردۆگان و دەوڵەت باخچەلی تاوانبارن، با ملی ئەوان بگرن.

بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکاندا سەربکەون، ڕستەی ئەدەبی لەسەر پرسە ڕێکدەخەن. پرسەیان کردۆتە گردبوونەوەی هەڵبژاردن. منداڵانی جڤاک دەنێرن، دەیاندەن بە کوشت، پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن لەسەر مردووەکانیان دەکەن. ئەوەندە دووڕوو و بەرژەوەندی‌پەرستن. هەموو شتێک وەک ئامرازێک بۆ بەرژەوەندیی خۆیان بەکاردەهێنن، تەنانەت تەرمی مرۆڤەکانیش. دەڵێن شەهید. ئایا نزیکایەتییەکی وا بەرامبەر بە شەهیدان دەبێت؟ ئایا شەهید دەکرێتە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن؟

گەریلا لە ٤٠ ساڵەی خۆیدایە، لەسەر بناغەی بەرخۆدانی ١٥ی ئاب، بە خۆنوێکردنەوە گورزی کەمەرشکێن لە دوژمن دەدات. لە بەرزترین ئاستدا درێژە بە تێکۆشانی ئازادی دەدات.

با هەمووان باوەڕ بە خۆشەویستی گەریلا بکەن

بەهێزترین بەشداری لە هەڵمەتی ئازادیدا لە لایەن گەریلاوە ئەنجام دەدرێت. ئەم چالاکییانە دوژمنی تووشی شۆک کرد، هیوای هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکانی زیاتر کرد و ئاگری ناو دڵیانی کوژاندەوە. من ئەمە دەڵێم. ئەوانەی لە حەماسدا بەدوای گەریلایەتی دەگەڕێن، پێویستە بێنە زاپ بۆ ئەوەی بزانن گەریلایەتی ڕاستەقینە و چالاکی گەریلایەتی ڕاستەقینە چۆنە. بۆیە، لە شوێنی جیاوازدا بەدوای هەڵەدا مەگەڕێ. گەریلای ڕاستەقینە چییە؟ چۆن شەڕ دەکات، شێوازی هێرش چۆنە، ئامانجەکەی چییە؛ با ئەمانە ببینین.

چالاکییەکانی ئەم دواییە بە ڕوونی ئەمەیان نیشان داوە. لە ڕاستیدا گەریلاکان دیسانەوە خاڵی کۆتایییان لە ساڵی ٢٠٢٣ دانا. چی گوت؟ گوتی، هەموو شتێک لە من داوا دەکرێت. دەستپێشخەری ئەم کارە ئێستا لای منە. تا ئێستا دەمانگوت گیریان خواردووە، تووشی کێشە بووە. ئێستا چارەسەرێکی نوێ دەستی پێکردووە. ئەویش پرۆسەی پاککردنەوەی داگیرکەرانە. پرۆسەی ئازادکردنی خاکە داگیرکراوەکانە. ئاستی چالاکی گەریلا لەم بارودۆخەی ئێستادا کەمەرشکێنە، چالاکییەکی پاککردنەوەیە. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت و لێی تێبگات. دەڵێن مانگەشەو سەر لە ئێوارە دیارە؛ ساڵی ٢٠٢٤ بە هاتنی ساڵی ٢٠٢٣ دیاری دەکرێت. گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕوونترین شێوە ئەمەیان نیشان دا. بەناوی بەڕێوەبەری پەکەکەوە، لە کەسێتی فەرماندەکانی بڕیارگەی ناوەندیماندا سڵاو لە هەموو ئەو کەسانەی کە لەسەر ئەم بناغەیە بەشداری چالاکییەکانیان کردووە، ماندوو بوون، سڵاو لە هەموو فەرماندە و شەڕڤانانی هەپەگە و یەژا ستار دەکەم. پیرۆزبایی سەرکەوتنە گەورەکەیان لێدەکەم، کە ئیلهامبەخش بووە بۆ هەمووان و هیوای سەرکەوتنی زیندوو هێشتۆتەوە. هیوادارم لە ساڵی ٢٠٢٤دا سەرکەوتنی مەزنتر بەدەست بێت. من باوەڕم وایە ئەوان سەردەکەون.

با هەمووان باوەڕ بکەن، گەلەکەمان و دۆستەکانمان باوەڕ بکەن. وەک هونەرمەند دەیگوت "باوەڕ بە عەشقی چیاکان بکە". با هەمووان باوەڕ بە خۆشەویستی گەریلا بکەن. تا کۆتایی شایستەی ئەم باوەڕەن. با لە هیچ جێیەک چاوەڕێی شتێکی تر نەبن. لەسەر ئەم بناغەیە، پیرۆزبایی لە گەریلا دەکەم. هیوای سەرکەوتن لە ساڵی نوێ دەخوازم.

تێکچوونی ڕێککەوتنی داگیرکەران

شەڕی وزە یەکێکە لە گەورەترین شەڕەکانی ئەمساڵ. باس لەوە دەکرێت کە ئیدارەی تەیب ئەردۆگان ئیدارەی عێراق ناچار دەکات ڕێڕەوێکی هاوبەشی وزە. هەروەها دەیانەوێت ئەو ڕێگا کۆنەی کە لە سەرەتای ساڵانی ١٩٠٠ لەلایەن ئینگلتەرا دروستکرابوو و دواتر هەوڵی چالاککردنی درا بەهۆی هاوپەیمانی نێوان ئەڵمانیا و عوسمانییەکان، بەڵام بەهۆی جەنگی جیهانی یەکەمەوە وەستا، دەیانەوێت دووبارە ئەم کارە لە عێراق بکەنەوە. دەگوترێت هەوڵێکی لەم جۆرە هەیە. گوایە بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێن. ئەگەر شتی وا هەبن، ئەوا بەتاڵن و شکست دەهێنن. چونکە شەڕ هەیە و دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕێکخەری ئەم شەڕەیە. ئاکەپە و مەهەپە بە دوژمنایەتی و کۆمەڵکوژی کوردەوە ئەم کارە دەکەن. لەوەدا نە کورد بەرپرس نین و نە پەکەکە. ئەوانەی وا بیر دەکەنەوە هەڵەن. تێگەیشتنیان هەڵەیە. تا دەوڵەتی تورک بەم تێڕوانینە هەڵەیە خەریکی سیاسەت بێت، شەڕ لەو گۆڕەپانانە بەردەوام دەبێت. لە گۆڕەپانەکانی شەڕدا ڕێگایەکی وزە جێگەی نابێتەوە. ئەگەر پلانێکی وایان هەبێت، ئەوە پێشوەختە شکست دەهێنێت.

ئەگەر دەوڵەتی عێراق لەوە تێبگات. وا نابێت، ئێوە شەڕ ڕادەگەیەنن و دەچنە هۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و دەڵێن 30 کیلۆمەتر دەخەمە ژێر دەسەڵاتی خۆم و دواتر بڵێن وەرن بۆ ئێرە و لەسەر ئەم بناغەیە قازانج بکەن. ئایا سەرمایەدارەکان ئەوەندە گەمژەن؟ ئەگەر گەمژە بوونایە، ئەوەندە جیهانیان کۆنترۆڵ نەدەکرد. ئەوەی چاوەڕێی ئەمانە دەکات خۆی گەمژەیە. بەڕاستی لە میتۆدی سیستەمی سەرمایە تێنەگەیشتووە. ئەگەر پلانی تری هێرشکردنیان هەبێت، هەموویان شکست دەهێنن. هیوادارین دەوڵەتی عێراق، واتە هێزە سیاسییەکانی عێراق، وانەیەکی زۆر باش لەوە وەربگرن. کەس ناتوانێت لەگەڵ تەیب ئەردۆگان و دەوڵەتی تورک ڕێککەوتن بکات. ناتوانێت هیچ بەدەست بهێنێت. بۆیە نابێت فریو بدرێن. هیوادارین فریو نەدرێن. بەڵام دوای ئەوە حکومەتی عێراق لێدوانێکی دا و ڕایگەیاند کە حکومەتی تورکیا ٢٢ هەزار جار قەدەغەکردنی شەڕی پێشێل کردووە. واتە چووەتە ناو دەوڵەتی عێراق و بەبێ مۆڵەت سنوورەکانی بەزاندووە. واتە ئەگەر عێراق دەوڵەتێکی سەربەخۆ بێت، دەبێت سەروەری خۆی بپارێزێت. دەڵێن ئاومان نەماوە. وەها نابێت. ئەم ئاوە ئاوی کوردە. بازرگانیکردن بە ئاوی کوردان و لەناوبردنی کورد بە هیچ شێوەیەک ئەخلاقی و ویژدانی نییە. واتە بەم جۆرە نابێت. باوەڕمان وایە، بەم جۆرە نابێت.

هەرکەس سواری ئەسپەکەی ئەردۆگان بووە، لە هەڵبژاردن دۆڕاوە

دەرکەوت زۆر مانای نییە ئەگەر مرۆڤ لە تورکیا بڵێت من زۆر بەهێزم. لە ڕاستیدا لەناوچوونی زۆری نەماوە. لە قۆناغی لەناوچووندا هێرش دەکاتە سەر ناوچەکەکانی دەوروبەر و کۆمەڵکوژی دڕندانە ئەنجام دەدات و هەوڵی ترساندنی هەمووان و مانەوە دەدات. بەڵام ناتوانێت. مرۆڤ نابێت زۆر سەری سوڕمابێت. ئیدارەی تەیب ئەردۆگان زۆری نەماوە. ئەمە قۆناغی لەناوچوونێتی. لە هەڵبژاردندا بینیمان. دوێنێ هەڵبژاردن ئەنجامدرا، ئەنجامەکانیمان بینی. باشترین ئاست لە کوێ بوو؟ لە کەرکوک بوو. لە کەرکوک چی ڕوویدا؟ ئەنجامی شەڕی زاپ ئاشکرا بوو. هەرچەند هێرش بکەن، هەوڵی داگیرکردنی کوردستان و کۆچبەرکردنی کورد بدەن، کورد کاردانەوەی چۆن دەبێت؟ کاردانەوەکە لە کەرکوک دەرکەوت. هەم بە بەشدارییەکەی و هەم بەو وڵاتپارێزییەی کە دەرکەوت. پیرۆزبایی لە هەموو کەرکوکییەکان دەکەم بۆ ئەم سەرکەوتنە. هەمان شت لە شەنگالیش بینرا. ئەم ئەنجامانە لە ڕاستیدا دەرئەنجامی دژی ئەم هێرشە داگیرکارییانەن. کاردانەوەکە بریتییە لە ئەنجامەکە.  با هەمووان وانەیەک وەربگرن. کێ دۆڕا؟ پەدەکە دۆڕا. بۆچی دۆڕا؟ چونکە سواری ئەسپەکەی تەیب ئەردۆگان بوو، دۆڕا. مرۆڤ بە ئەسپی داگیرکاری و ستەم و زیهنیەت و سیاسەتی قڕکردنی تەیب ئەردۆگان ناتوانێت بگاتە جێگەیەک. ئەوانەی لەناو پەدەکەشدان ئەمە دەبینن. ئایا تێدەگەن بۆچی ئەمەیان بەسەر هاتووە؟ چەندێک خۆیان مەزن دەردەخەن، لە گۆڕەپانەکەدا ئەوەندە دەدۆڕێن. لە ئەنجامی سیاسەتی ئەوان هەموو شتێک گۆڕا. ئەنجامەکەی چی بوو؟ ئەوانەی ملکەچی دەوڵەتی تورکن و هاوکاری دەکەن و خزمەتی دەکەن، تووشی دۆڕان بوون. لە سەراپای عێراق و هەرێمەکانی کورداندا ئەوانەی دژی داگیرکاری دەوڵەتی تورک وەستانەوە، براوە بوون. ئەو دەڤەرانەی کە ئیدارەی ئاکەپە_مەهەپە دەیەوێت لەڕێگەی هێرشەوە داگیریان بکات، لە هەڵبژاردن سەرکەوت. ڕوونە کە ئەم ئەنجامانە بەم شێوەیە ڕوویانداوە. پێویستە هەمووان ئەمە ببینن. پێویستە هەموو کەسێک ڕاستی ببینێت. ئەمە وەڵامێکی باشە. ئێمە لەوە تێدەگەین.

ئەنجامەکە چی دەبێت؟ بێگومان ئێمە دەمانەوێت ئەمە ڕەوشێکی ڕێکخراوتر بێت. دەمانەوێت زیاتر ڕوون بێت. با هەمووان بوێری لەوە وەربگرن. هیچ شتێک نییە لێی بترسن. ماوەی حوکمڕانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین تێپەڕی. بەڵێ، هێزی هەبوو، جیهان لە پشتی بوو. سیستەمەکە ئەرکی کۆنترۆڵکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوینی بە دەوڵەتی تورک سپاردبوو. جەندرمەی دروست کردبوو. ئیتر ئەو پشتگیرییە نەماوە. ڕەوشی ستراتژیکی دەوڵەتی تورک نەماوە. ئیتر هیچ ئەرک و ڕۆڵێکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین نەماوە. بۆیە پێویستە سیاسەتی کوردیش ئەمە ببینێت. پێویستە هەموو لایەنەکانی تر، ڕێکخراوەکان، سیاسەتی عێراقی بە باشی ئەمە بزانن. با هەمووان باش بزانن. ئەو ماوەیەی پێشوو ئیتر کۆتایی هاتووە. کەواتە پێویست بە ترس ناکات. دیارە هێزی ئێستای لە چ ڕەوشێکدایە.

بەبێ ئاوڕدانەوە، هەڵدێن

لە قۆناغی ئایندەدا دەبینین چی ڕوودەدات. بەبێ ئەوەی ئاوڕێک بدەنەوە، هەڵدێن. یان وەک ڕابردوو شکست دەهێنن. هیچ چارەسەرێک بۆ ئەوان نییە، هیچ ڕێگایەک نییە. فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندیمان ئەمەی بەڕوونی گوت. پاشان پێویستە هەمووان لەمەوە فێربن. ئەمانە قسەی بەتاڵ نین. لەو ڕوانگەیەوە با هێندەی تر بەهێز بین، ئیرادەتر بین، بوێرتر بین. دەبێت هەڵوێستی بەهێزتر لە بەرامبەر ئەم هێرشانەی داگیرکەر بگرینەبەر کە دان بە حکومەتی عێراقدا نانێت. با جڤاک هەڵوێستێکی بەهێزتر پیشان بدات. بانگەواز لە گەلی باشوورمان دەکەم. وڵاتپارێزیی شۆڕشگێڕانە لە باشوور دەبێ کاریگەرتر بێت. پێویستە هەڵکوتنە سەر داگیرکەران.

شەهیدانی ئەم بەرخۆدانەش هەبوون. بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسگوزارییەوە هەڵمەت و وڵات و مەمیان و حوسێنم یاد دەکەمەوە. هاوڕێی هەڵمەت ڕۆڵەیەکی قارەمانی گەلی باشوور بوو. لە چیای ئامێدی گورزێکی هەر مەزن لە داگیرکەران وەشێنرا. ئەمە هێڵەکەیە. ئەمە هێڵی وڵاتپارێزی باشوورە. ئەمە هێڵی ڕاستە. بۆیە بە تایبەت گەنجانی باشوور پێویستە هەڤاڵ هەڵمەت وەک نموونە وەربگرن. لەسەر ئەم بناغەیە تێبکۆشن، بێ ترس و بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە دژی داگیرکەران و قڕکەران بوەستنەوە. ئێمە پێمان وایە بەم شێوەیە دەبێت. ئەمەش بەرەو پێشەوە دەچێت. دەوڵەتی تورک نەک هەر لە باشوور، بەڵکو لە هەموو کوردستان دوور دەخرێتەوە. کاتی خۆی دێت. لەو کاتەدا پێویستە هەمووان خاوەندارێتی لە ئەرکە وڵاتپارێزانەکەی خۆیان بکەن بۆ پاککردنەوەی باشوور لە داگیرکەران. بانگەوازەکەمان لەسەر بناغەیەیە. سڵاو لە هەموو ئەو هێزە بەرخۆدەرەکان دەکەین.

تورکیا بەدوای پاساودا دەگەڕێت بۆ هێرشەکانی

ئەو پێناسەیەی گوایە دوای چالاکییەکانی گەریلا هێرشیان کردۆتە سەر ڕۆژئاوا، ڕاست نییە. لەوانەیە لە هەمان کاتدا ڕوویان دابێت. بەڵام شەڕی گەریلا لە ناوچەکانی پاراستنی مەدیا هیچ پەیوەندییەکی بە ڕۆژئاواوە نییە. ئەم شەڕە ڕوویدا. ڕاست نییە بڵێین گەریلا چالاکی ئەنجام داوە و هەر بۆیەش سوپای تورک هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و دەسوتێنێت و وێران دەکات. ئەو دوژمنی هەموو کوردێکە، دوژمنی هەموو کوردێکی وڵاتپارێزە. چونکە لە لایەن گەریلاوە گورزی لێ دراوە، بە دەگمەن هێرش دەکات. ئەگەر لە گەریلا نەترسێت، نەک هەر عەفرین، بەڵکو هەموو شوێنێکی قامیشلۆ و حەسەکەی داگیر دەکرد. ناتوانێت بیکات چونکە دەترسێت. بۆیە بەهۆی چالاکی گەریلا هێرشەکە ڕوونادات. پێشتر پلانیان هەیە. ئەگەر دەرفەتی بۆ ڕەخسا، ئەگەر هێزی هەبێت، هێرشی داگیرکاری ئەنجام دەدات. چونکە ئەوان لە گەریلا دەترسن و هێزی پێویستیان نییە، هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدەن. سەرەتا پێویستە بە دروستی لەم بابەتە تێبگەین. دەبێت لێی نزیک ببینەوە. ڕاستکردنەوەی پێویستە. واتە گەلی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵات و سوریاش لەوە تێگەیشتوون. کاتێک چالاکییەکانی گەریلا ڕوویان دا، ڕژانە گۆڕەپانەکان. ئاهەنگیان بۆ گەریلا گێڕا. ئەوان زۆر باش دەزانن کە چالاکیی گەریلا بەهێزترین چالاکیی پاراستنە. بە ڕۆح و هەموو شتێک گرێدراوی گەریلاکانن. با ئەم ڕاستییە ببینین. لە لایەکی تریشەوە دەوڵەتی تورک هەرکاتێک دەرفەتی بۆ ڕەخسا، بێ سنوور هێرش دەکاتە سەر ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا. ئەم پیاوە بە ناوی هاکان فیدان هات و بە ڕوونی گوتی: "لە هەموو جێگەیەک دەدەین و ​​وێرانی دەکەین"، هەروەها گوتی کە هەموو شوێنی ژیان و شوێنی خزمەتگوزاری و ژێرخان و بیناکان لەناو دەبەن. هەر جارێک دەرفەتیان بۆ ڕەخسا هێرش دەکەن. ئەم هێرشانە بە تەواوی لەسەر ئەمە دامەزراون. دەیبینین و تێدەگەین.

گەلی ڕۆژئاوا و گەلی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا شەهید بوون. شەھیدانەکانیان بە ڕێزەوە یاد دەکەمەوە. گەل ڕژانە گۆڕەپان و ژیانێکی ئازاد و سیستەمێکی دیموکراتیکیان بەدەست هێنا. ئەوان بە ڕوونی ئەوەیان خستەڕوو کە بەرخۆدان گەشە دەکات و پێشدەکەوێت. ئەمە هەڵوێستی گونجاوە. بەڵام دەبێت ئەم ڕاستییە ببینرێت. ئیدارەی ئێستای ئاکەپە و مەهەپە دوژمنی هەموو کوردێکی وڵاتپارێزە، لە هەر شوێنێک کوردێک ببینن هێرش دەکەن بۆ لەناوبردنی. پێویستە هەمووان باش ئەمە بزانن. دوایین هێرشەکان بەتەواوی دژی شوێنی ژیان و شوێنی خزمەتگوزاریی جڤاک بوو. لە نەخۆشخانە و هێڵی ئاسن و قوتابخانە و شوێنی کار و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و ڕێگاوبانەکانیان داوە. لە ڕاستیدا دەیانەوێت ژیانی جڤاکی بە لێدان لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیان و خزمەتگوزارییەکان تێک بدەن. بەو شێوەیە دڕندانە و شەڕانگێزانە و وێرانکەر هێرش دەکات. ئەگەر دەسەڵاتی هەبوایە داگیری دەکرد. پێویستە هەموو کەسێک ئەم ڕاستییە ببینێت.

سەرنج بدەن، لایەنی زۆر نییە بۆ شەرمەزارکردنیان، دەنگیان زۆر نابیسترێت. لایەن هەیە دژایەتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەکەن. چونکە داگیرکارییەکی قڕکەری لەو شێوەیە بەردەوامە. ڕاستە ئێمەش دژین. بەڵام ئەی ڕۆژئاوا؟ بۆ کەس دەنگی بەرز نەکردەوە کاتێک هاکان فیدان لێدوانێکی دا و گوتی "ئێمە لێی دەدەین"؟ بۆچی کاتێک گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان دەکرێن ئەوەندە بێدەنگن؟ لەم ڕووەوە پێویستە گەلانی هەستیاری تورکیا باشتر ئەم ڕەوشە ڕیسوا بکەن. لایەنە دیموکراتەکان ناتوانن هاوبەشی ئەم هێرشانە بن. ئەمە پێوەری دیموکراسییە. گوتمان، هەڵوێستی ئیمراڵی، هەڵوێستی دژی هێرشە قڕکەرەکان، هەڵوێستی دژی مافی ئازادی گەلی کورد، بڕوانامەی دیموکراسییە.

ئەمە ڕاستیەکەیە. بۆیە مرۆڤ هەرگیز ناتوانێت دیموکرات بێت ئەگەر دژی ئەوان نەبێت. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت. بۆیە پێویستە تێکۆشانێکی مەزن بۆ دیموکراسیکردن لە دژی ئەم زیهنیەت و سیاسەتە فاشیستییە پەرەی پێبدرێت. شۆڕشگێڕان و دیموکراتەکان لە تورکیادا زۆر لەسەر ئەمە ناوەستن. پێویستە هەموو کەسێک هەوڵی ڕوونکردنەوەی ئەم ڕاستییە بدات. هیچ لایەنێکی ئەمە نییە مایەی قبوڵکردن بێت. دۆخێکی شەرمەزارکەرە. مرۆڤی سڤیل دەکوژێت، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی لەمە گەورەتر بوونی نییە. چونکە ئەمانە هەمووی هێرشی قڕکردن و کردەوەی قڕکردنن.

سڵاو لە هەڵوێستی بەرخۆدەرانەی گەلانی ڕۆژئاوا دەکەم

من هەست بە ئازاری گەلی ڕۆژئاوا و گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکەم و هاوبەشی ئازارەکەیانم. واتە سەختی هەیە، فشار و ستەم هەیە. بەڵام حەز دەکەم ئاماژە بەمە بکەم؛ هیچ ڕێگەیەکی تر نییە بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک. ئەوەی دژی ئێمەیە دوژمنە. پێویستە هەموو کەسێک باش بزانێت. دەوڵەتی تورک فاشیست و تاڵانچی و قڕکەرە. دوژمنی کوردە، دوژمنی گەلە، دوژمنی ئازادی و دیموکراسییە. لە هەر شوێنێک کورد و گەلانێک هەبن کە تێکۆشان بۆ ئازادی و ژیانی دیموکراسی دەکەن، هێرش دەکاتە سەریان و قڕکردن ئەنجام دەدات. ئەمە ڕاستی ئەوانە. ئەگینا پێویستە هەمووان باش ئەمە بزانن و لێی تێبگەن. ئەم جۆرە هێرشانە نابێت ئێمە بترسێنن. بە تایبەتی نابێت هیچ کەسێک خاکی خۆی بەجێبهێڵێت. مەبەستم ئەوەیە بۆ چۆڵکردن ئەم کارە دەکەن. پاشان کەسانی تر و چەتەکان دەهێنن و جێگیریان دەکەن. ئێمە ئەمەمان لە خاکی خۆمان بینی. پێویستە هەموو کەسێک وانەی لێ وەربگرێت. لەوێشەوە نابێت کەس یەک هەنگاو پاشەکشە بکات و خاکەکەی بەجێ بهێڵێت. بەڵام بێگومان بەوەوە ناوەستێت. لەو کاتەدا خەڵک بەپێی ڕەوشی ئەم شەڕە و ئەو هێرشانە خۆیان ئامادە بکەن و پەروەردە بکەن و ڕێکبخەن. واتە مرۆڤەکان بەگوێرەی ئەمە شێوازی ژیان و سیستەمێکی ژیان پەرەپێبدەن. بەکورتی پێویستە بەرخۆدان پەرەی پێبدرێت، کاردانەوە و تۆڵەسەندنەوە هەبێت. نابێت ئەم جۆرە هێرشانە بێ وەڵام بمێننەوە. بە پێی بناغەکانی وڵاتپارێزی و شۆڕش، ئەمە جێگای قبوڵکردن نییە. بەرگری پێویستە. پێویستە هەموو کەسێک ڕێوشوێنی خۆپاراستنی پێویست بگرێتەبەر، ئەمە مومکینە. پێویست ناکات بڵێین هیچ بەرگرییەک نییە. ژیانی ئازاد و دیموکراسی لەسەر بناغەی خۆپاراستن بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک دەبێت. ئێمە پەرە بە سیستەمی خۆپاراستن دەدەین. هەموو گەلی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ژن و گەنج و منداڵان شەڕڤانی ئازادین. هێزی پاراستنن. پێویستە خۆیان و خاک و وڵاتەکەیان بپارێزن. پێویستە ئەم هۆشیارییەیان هەبێت. بە پێی ئەمانە پێویستە خۆیان پەروەردە و ڕێکخراو بکەن و هەرچی پێویست بێت لەسەر بناغەی ئەو پەروەردە و ڕێکخستنە بیکەن. ئەمەیە ڕێگە ڕاستەکەیە. ئەگەر بەم شێوەیە مامەڵە بکەین، هەموو ئەم هێرشانە پووچەڵ دەبنەوە. شەھیدانی گەلەکەمان لە باکور و ڕۆژھەڵاتی سوریا بە ڕێز و سوپاسەوە یاد دەکەمەوە. سڵاو لە بەرخۆدان و ئیرادە و هەڵوێستی بەرخۆدەریان دەکەم. داوایان لێدەکەم بەشێوەیەکی بەهێزتر خۆیان ڕێکبخەن و بپارێزن.