دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان بنکەی نوێ دروست دەکات

زانراوە کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرقاڵی دروستکردنی بنکەی نوێی سەربازییە لە باشووری کوردستان.

داگیرکردنی کوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بەهەموو شێوازێک بەبێ ڕاوستان بەردەوامە. هاوکات لەگەڵ هێرش و بۆردومانانەکانی کە ڕۆژانە بەسەر خاک و گەلی باشووری کوردستاندا دەبارێنێت، لەلایەکی ترەوە بە دروستکردنی بنکەی نوێ سەربازیی و هەواڵگری لە هەرێمی کوردستان خۆی جێگیر دەکات.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنیوز، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، سوپای داگیرکەری تورک هەندێک بنکەی نوێی لەهەرێمەکانی، گەلی، ئامێدی و چیاکانی هەکاری و چارچڵە دروستکردووە و بەوشێوەیە لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی گەریلا خۆی نزیک دەکاتەوە. هەروەها هێزەکانی پەدەکە شانبەشانی سەربازانی تورک لە ناوچەکەدا هاوکاریان دەکەن.