دەوڵەتی تورک لە برادۆست سێ برای ئەشکەنجەدا
سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی برادۆست ٣ برای ڕفاند و ئەشکەنجەدا. ئەوە ڕاگەیاندرا، گەنجەکان ڕادەستی پەدەکە کراون.
سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی برادۆست ٣ برای ڕفاند و ئەشکەنجەدا. ئەوە ڕاگەیاندرا، گەنجەکان ڕادەستی پەدەکە کراون.
ڕاگەیاندراوە، سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی برادۆست لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا ٣ برای ڕفاندووە. بەپێی زانیارییەکان، ئەم گەنجانە لە نزیک بنکەکانی سوپای داگیرکەری تورک خەریکی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانیان بوون.
بەپێی زانیارییەکان، هەر ٣ براکە تا درەنگانی شەو ئەشکەنجەدراون و پاشان ڕادەستی هێزە چەکدارەکانی پەدەکە کراون.
چارەنووسی ئەم ٣ برایەی ڕادەستی پەدەکە کراون، هێشتا نەزانراوە.