دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی برادۆستی بۆردومان کرد
فڕۆکەی شەر و فرۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو بە چڕی ناوچەی برادۆستیان بۆردومان کرد.
فڕۆکەی شەر و فرۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەوی رابردوو بە چڕی ناوچەی برادۆستیان بۆردومان کرد.
بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی وەرگیراون درەنگانی شەوی رابردوو، فڕۆکەی شەڕ و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی برادۆستیان بە خەستی بوردومان کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان فڕۆکە شەڕکەر و هێرشبەرەکان کوێستانەکانی روارا، سنین، گەروی سنگا و چیاسۆرکیان چەندین جار بۆردومان کردووە.
هەروەها لە رێگەی فرۆکەی شەڕەوە ناوچەکانی گوندی بێرکەم، چیای بۆڵێ و بێجوانان لە نزیک شارۆچکەی سیدەکانی سەر بە هەولێر بۆردومان کران.
هێرشەکان لە نزیک ناوچەکانی نیشتەجێ بوون ئەنجامدران و زانرا کە تا درەنگانی شەو فڕۆکە بە سەر ناوچەکەوە سوڕاونەتەوە. لەبارەی زەرەر و زیانەکانی ئەو هێرشەوە زانیاری بە دەستنەهێنراوە.
هـ . ب