دیمەنی چالاکیی سابۆتاژ لە ئەرموش بڵاوکرایەوە

دیمەنی چالاکیی سابۆتاژی هەرێمی ئەرموش کە لە ئەنجامدا ٢ سەربازی تورک سزا دران لە گەریلا تی ڤی بڵاو کرایەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە لە گەریلا تی ڤی بڵاو کرایەوە، دەردەکەوێت کە دوای چالاکیەکەی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، سەربازانی تورک تووشی شڵەژان دەبن، هەڵدێن و دواتر دەگەڕێنەوە شوێنی چالاکییەکە لەگەڵ خۆیان کوژراو و بریندارەکانیان دەبەن.

هەپەگە سەبارەت بە چالاکییەکە پێشتر و لە ١٤ی ئەیلولدا لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردبوو:"١٢ی ئەیلول لە هەرێمی ئەرموش، پاش ماوەیەک لە چاودێریکردنی داگیرکەران لە کاتژمێر ٠٦:٠٠ چالاکیی سابۆتاژ ئەنجامدرا، لە ئەنجامدا ٢ داگیرکەر سزادران."