دەزگای خانەوادەی شەهیدانی شەنگال: بەرخۆدانی مەخمور سەردەکەوێت
دەزگای خانەوادەی شەهیدانی شەنگال ناڕەزایی بەرامبەر گەمارۆدانی مەخمور لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پیشاندا و رایگەیاند کە خەڵکی مەخمور سەردەکەوێت.
دەزگای خانەوادەی شەهیدانی شەنگال ناڕەزایی بەرامبەر گەمارۆدانی مەخمور لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پیشاندا و رایگەیاند کە خەڵکی مەخمور سەردەکەوێت.
دەزگای خانەوادەی شەهیدانی شەنگال راگەیەندراوێکی لە بەرامبەر گەمارۆدانی کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جوودی (مەخمور) لەلایەن حکومەتی عێراقەوە راگەیاند.
لە راگەیەندراوەکەدا باسی سەختیەکانی ئاوارەیی، فشارەکانی چەندین ساڵەی پەدەکە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کەمپی مەخمورکرا و راگەیەندرا، حکومەتی عێراق لە جێگەی ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکات، دەیەوێت لە ئێستادا کەمپەکە گەمارۆ بدات.
دەزگای خانەوادەی شەهیدانی شەنگال پشتگیری لە بەرخۆدانی خەڵکی مەخمور کرد و ئاماژەی بەوەکرد کە هێرشەکانی سەر مەخمور یەکلایەنە نین.
دەزگاکە رایگەیاند، هێرشەکان بە فشاری دەوڵەتی تورک و پەدەکە ئەنجام دەدرێت و حکومەتی عێراقیش بۆ ئەوەی دەسەڵاتی خۆی درێژ بکاتەوە، بازرگانی بە ژیانی گەل دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەش دەکرێت کە گەلی مەخمور سەردەکەوێت و وتی، " چۆن تاوەکو ئێستا بە رەنج و شوێنی شەهیدان شەنگال لەسەر پێیە و لە بەرامبەر هەموو پلانەکان سەرکەوتووە، بەرخۆدانی خەڵکی مەخموریشمان سەردەکەوێت."
ف.ق