فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد

ئەم ئێوارەیە، فڕۆکە جەنگییەکانى دەوڵەتى داگیرکەری تورک سنووری برادۆستیان بۆردوومان کرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی گەلی ڕەش و چیای شەکی و چەند ناوچەیەکی سنووری برادۆستی بۆردوومان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، بۆردوومانەکە لە کاتژمێر ٦ ی ئێوارە دەستی پێ کردووە، هێشتا نەزانراوە کە زیانی گیانی هەبووە یان نا، بەڵام زیانی مادی بە هاوڵاتیانی سنوورەکە گەیشتووە.