فەرماندەی جەنگی هەفتانین: بارگران ئەرکەندی

فەرماندە بارگران ئەرکەندی لەماوەی ١٧ ساڵ گەریلایەتی لە خواکورکەوە تا گارە، لە مەخمورەوە تا هەفتانین لە زۆر گۆڕەپاندا بە بڕیار و ئازایەتی شەڕی کرد، میراتێکی گەورەی بەرخودانی لەپاش خۆی بەجێبێهێشت.

حەسەن گونەر بە ناسناوی بارگران ئەرکەندی، لە گوندی ئەرکەندی ناوچەی گارسای بۆتان لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز لە دایکبوو. بەهۆی گوشارەکانی دوژمن لەسەر وڵاتپارێزانی کوردستان، بنەماڵەی بارگران ئەرکەندی ناچاربوون بەرەو ئەدەنە کۆچ بکەن. سەرباری گوشار و زۆرداریش هەرگیز دەستبەرداری کولتور و وڵاتپارێزی خۆیان نەبوون. گەریلا بارگران لەناو بنەماڵەیەکی بەم جۆرە گەورەبوو و هەر لە منداڵیەوە ستەمی دەوڵەتی تورکی لەسەر گەلی کورد بینی، لە بەرامبەر ئەوە وەستایەوە.

بارگران لە ١٤ ساڵیدا دەستگیرکرا و دوای ئەوەی لە زیندان ئازاد کرا، درێژەی بە تێکۆشان دا، هەربۆیە جارێکیتر لەلایەن دەوڵەتی تورکی فاشیستەوە دەستگیر و زیندانی کرا. ئەمجارەیان دوای ئەوەی ئازادکرا راستەوخۆ روویکردە چیاکانی کوردستان و لە ساڵی ٢٠٠٤هاتە ناو ریزەکانی گەریلاوە. بارگران کە لە گەڵ هەر هەنگاوێکیدا توڕەییەکەی بەرامبەر بە دوژمن گەورە دەبوو، لە دڵەوە هەستی بە ئازاری گەلەکەی دەکرد. لەبر ئەوە هەرگیز داگیرکردنی خاک و وڵاتەکەی قەبوڵ نەکرد. ئازاری هەزاران ساڵەی لە کۆڵ گرت و دەستی بە رێپێوانی ئازادی کرد. دەیزانی کە ئەوە بارێکی قورسە.

لەپێناو ژیانێکی ئازاددا هەموو شتێکی خۆی بەخت کرد

لە خواکورکەوە تا گارە، لە کاتی هێرشەکانی فاشیزمی داعش و بۆ رزگارکردنی زۆر ناوچەی کوردستان تا جەنگی هەفتانین بووە فەرماندەیەکی ئازا و بە بڕیار کە لە ریزەکانی پێشی پێشەوەدا شەڕی دەکرد. گەریلا بارگران بەربژێری فەرماندەیی سەردەمی سەرکەوتن بوو. لە خواکورک، گارە، مەخمور، مەتینا و هەفتانین پراتیکی سەرکەوتوانەی ئەنجامدا و هەم لە رووی ئایدۆلۆژی و هەمیش لەلایەن سەربازیەوە خۆی بەرەوپێش برد، لەسەر هێڵی ئاپۆیی تێکۆشا.

فەرماندە بارگران لەماوەی ١٧ ساڵ گەریلایەتی خۆیدا بەردەوام بە گیانی فیدایی، بە جۆش و خرۆشی شۆڕشگێڕی بێ پسانەوە تێکۆشا و هیچ ساتێکی ژیانی بە بەتاڵی تێنەپەڕاند. لەپێناو ژیانێکی ئازاددا هەموو شتێکی بەخت کردبوو. بارگران هەنگاو بە هەنگاو بەهەر شوێنێکی هەفتانیدا گەڕا و بووە یەک لە فەرماندە گەورەکانی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی هەفتانین. رێچکەی رەشید سەرداری گرتەبەر کە دەیگوت 'ئێمە سێبەری دوژمنیش لەسەر خاکەکەمان ناهێڵین' و بەمگیانی تێکۆشان، شەڕڤانی و هەڵوێستی خۆیەوە بووە نمونەیەک بۆ هاوڕێیانی. فەرماندە بارگران کە بە بەهێزی پێوانی 'گەریلایەتی ٢٤ کاتژمێریی ٢٤ کاتژمێر لەگەڵ رێبەرایەتی' پابەندبوو، لەدوای خۆیەوە میراتی گەورەی تێکۆشانی بەجێهێشت و ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠شەهید بوو".

هـ . ب