فەرماندەی پێشەنگی سوپای ژیانی ئازاد: سیلا فەراشین

لە مێژووی شەڕەکانی جیهاندا تەنیا یەک سوپا هەیە کە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی دەجەنگێت، ئەوەش سوپای ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆیە. شەهید سیلا فەراشین لەو سوپایەدابوو و بووە یەک لە قارەمانە پێشەنگەکانی.

سیلا فەراشین (حەمدیە تەکبوداک) لە گوندی خاڤشتانی ناوچەی شاخی وان لە بنەماڵە و دەوروبەرێکی وڵاتپارێزی هۆگری رەسەنایەتی و کولتوری گەلەکەیان لەدایکبووە. سیلا فەراشین هەر لە منداڵییەوە بزوتنەوەی ئازادی و رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی ناسی. سیلا فەراشین کە رۆژ لە دوای رۆژ خۆشەویستییەکەی بۆ گەریلا زیاتر دەبوو، ساڵی ٢٠١٠ دەرفەتی هێنانەدی خەونەکەی بۆ رەخسا و لە بۆتانەوە بەشداری ریزەکانی گەریلای کرد. سیلا فەراشین کە لە بۆتانەوە دەست بە رێپێوانی درێژی ئازادی دەکات، لە ژیای گەریلایەتیدا پەیوەندییەکانی هەڤاڵێتی لەسەر بنەمای خۆشەویستی و رێزگرتن کاریگەری دەکاتە سەر و لە تەواوی ژیانیدا ئەو پەیوەندییە هاوڕێیەتیانە بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت.

بە پێچەوانەی ئەو رۆڵەی کە کۆمەڵگا بە ژنی بەخشیوە و ئەو شێوازەی ژیان کە بە سەریدا سەپاندوویەتی، ئەو پەکەکە دەبینێت کە ژنان لە ناویدا سەرلەنوێ خۆیان دەخوڵقێننەوە، بۆ ئەوەی شایەنی ئەو ژیانە بێت بڕیار دەدات کە لە هەموو روویەکەوە خۆی بەرەوپێش ببات. سیلا فەراشین زوو فێری ژیانی گەریلایەتی دەبێت و دەگاتە ئاستێکی بەرزی سەربازی.

سیلا فەرشین درک بەوەدەکات کە لە گەریلایەتی پرۆفیشناڵدا تەنیا بەرەوپێشچوون لە رووی سەربازییەوە بەس نییە، بۆیە لە رووی ئایدۆلۆژیکەوە خۆی بەرەوپێش دەبات. لەسەر ئەو بنەمایە لە ساڵی ٢٠١٤دا بەشداری پەروەردەی ئەکادیمیای ژنی ئازادی شەهید بێریتان بوو. سیلا فەراشین لە رێگەی ئەو پەروەردەیەی کە بینیویەتی، زیاتر لەسەر هێڵی ژنی ئازاد قووڵ دەبێتەوە، دوای تەواوبوونی قۆناغی پەروەردە دەبێتە گەریلایەکی پرۆفیشناڵی یەژاستار.

بەشداری چەندین چالاکی بەهێز دەکات

لە هەموو وڵاتێک چەندین سوپای سەربازی هەن. هەمووشیان چەکدار و شەڕکەرن. بەڵام لە مێژووی هەموو شەڕەکاندا تەنیا یەک سوپا هەیە کە لە پێناو تەواوی مرۆڤایەتی تێدەکۆشێت، ئەویش سوپای ژیانی ئازادی رێبەر ئاپۆیە. کاتێک هەر کەسێک بۆ ئاڵایەک، نەتەوەیەک و گەلێک تێدەکۆشێت، پەکەکە لەپێناو گەلانی جیهاندا تێدەکۆشێت. ئەو تایبەتمەندیەی پەکەکە کاریگەری زۆری کردە سەر سیلا فەراشین. بۆ ئەو ژیان تەنیا هەناسە کێشان نییە. لەلای سیلا ژیان بە واتای شکۆمەندی، ئازادی، هەڤاڵێتی راستەقینە و ئاشتییە. وەک هەموو کادرەکانی بزوتنەوەی ئازادی، سیلا فەراشینیش بۆ هەڵبژاردنی وشە بۆ گێڕانەوەی هەڤاڵێتی ناو پەکەکە رووبەڕووی دژواری دەبێت و بە کورتی بەم جۆرە دەڵێت، 'هاوڕێ گەورەکانم'. سیلا فەراشین بە بەشداربوونی بەهێز و پێشەنگانەی خۆی لە ژیاندا، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا کە تیایدا بەشداربووە، بە بەهێزی پشتیوانی لە بەرەوپێشچوونی سەربازی و بیردۆزی هاوڕێیانی کردووە.

سیلا فەراشین کە سازشی لەسەر هێڵی ژنی ئازاد نەدەکرد و لەپێناو هێنانەدی پرەنسیپەکانی لەناو تێکۆشاندابوو، دەبێتە فەرماندەیەکی یەژاستار لە سەر رێبازی زیلان و دەچێتە گۆڕەپانی بۆتان. سیلا فەراشین لە ماوەی مانەوەی لە بۆتان لە نزیکەی هەموو ناوچەکانی کار و خەباتی بەڕێوەبرد، لە زۆر چالاکیدا گورزی دژواری لە داگیرکەران وەشاند و رۆڵی پێشەنگایەتی گێڕا.

سیلا فەراشین کە لە بۆتان فەرماندەی تیمە گەڕۆکەکانی یەژا ستاربوو، بە هەڵوێستەکانی لە شەڕ و ژیاندا بووە یەک لە نوێنەرانی دیاری ژنانی قارەمانی بۆتان. بە ورەیەکی بەرزەوە بەشداری هەموو هەڵمەتێکی کرد. لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣دا لەگەڵ چوار هاوڕێی خۆی لە ژێر فەرماندەیی رۆژبین دێرسیمدا لە دژی هێرشەکانی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمی بەستا بەرخودانێکی گەورەیان کرد. سیلا فەراشین و هەڤاڵانی لە ٢٢ی کانونی دووەمدا بە نیشانشکێن لە کۆنترایەک بە ناوی نیعمەت ئەنجویان دا و گورزی گەورەیان لە دوژمن وەشاند. سیلا فەراشین تا کۆتا هەناسەی لە بەرامبەر دوژمنی داگیرکەر شەڕی کرد و لەگەڵ رۆژبین دێرسیم، دەلیلا گۆیی، نودا ئارین و دیرۆک سەرحەد لە ٢٢ی کانونی دووەمدا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون.

هـ . ب