فەرماندەیی بڕیارگەی نەپەگە پیرۆزبایی لە هێزەکانی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێری کرد

نەپەگە پیرۆزبایی لەو گەریلایانە کرد، کە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕییان ئەنجامدابوو. لەبارەی دەوڵەتی تورکیشەوە کە هێرش دەکاتە سەر رۆژئاوا رایگەیاندووە، " دەوڵەت و سوپایەکی بەهێز و مەرد، بەرامبەر هێزی سەربازی شەڕ دەکات، هێرش ناکاتە سەر مەدەنییە بێ بەرگرییەکان".

پەیامی پیرۆزبایی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) بە ناونیشانی "بۆ هەموو ئەو شەڕڤان و فەرماندانەی، کە ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێرییەکانیان ئەنجامدا" بەم جۆرەیە:

" هاوڕێیانی بەنرخ

٢٢ و ٢٣ی کانونی یەکەم لە ئەیالەتەکانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، خواکورک، مەتینا و زاپ لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا لەچوار شوێنی جیاجیاوە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی و چالاکی سەرکەوتوو ئەنجامدرا.

لە ئەیالەتی خواکورک ٢٢ی کانونی یەکەم لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی شەهید ئەحمەد روباردا؛ بە تاکتیکی هێرشبەری چوونە ناو سەنگەرەکانی دوژمن، بە سزاگەیاندنی ٢٧ داگیرکەر، چوونە سەر تەرمی ١٧ داگیرکەر، دەستبەسەرداگرتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی و لەناوبردنی ئەوانەی دیکە، ئاستێکی سەرکەوتووانە نیشاندرا.

لە ئەیالەتی مەتینا ٢٢ی کانونی یەکەم داگیرکەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئۆرتێ بە چالاکی هەماهەنگی گەریلا داگیرکەران کرانە ئامانج و ٩ داگیرکەر بە سزاگەیەندران. ئەم چالاکیە دەریخست کە ئەگەر هێزەکانی ئەیالەتەکە لە سەر ئەو بنەمایە زیاتر وردبوونەوە بکەن، ئەنجامی سەرکەوتووانەتر بەدەست دەهێنن.

لە ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ٢٣ی کانونی یەکەم هێزی دوژمن لە شاخی ئامێدی لە ٧ قۆڵەوە بە هەماهەنگی و ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕی کرانە ئامانج. بە تاکتیکی هێرشبەرانە ئۆپراسیۆنەکە بە دەستپێشخەری و باڵادەستی گەریلا دەستیپێکرد، ٣٤ داگیرکەر سزادران، جگە لە ژمارەیەکی زۆر لە چەک، ٢٦ خێمە و سەنگەر لەناوبران. بەم جۆرە گورزێکی قورس لە پلانی داگیرکەری دوژمن وەشێندرا.

لە گۆڕەپانی بەرخودانی کوڕەژارۆی ئەیالەتی زاپ ٢٣ی کانونی یەکەم لە ئۆپراسیۆنی شۆڕشگێڕیی شەهید مەلسا موشدا بە تاکتیکی دزەکردنەناوەوە بە شێوەیەکی کاریگەر گورز لە دوژمن وەشێندرا. بە سزادانی ١٨ داگیرکەر، چوونە سەر تەرمی ٣ داگیرکەر و دەستبەسەرداگرتنی چەک و کەلوپەلی سەربازی ئاستێکی گرنگی سەرکەوتن نیشاندرا. ئەو چالاکیە زۆر خێرا و بە تەواوەتی لە دەستپێشخەری و باڵادەستی گەریلادا بە بێ هیچ زیانێکی گیانی ئەنجامدرا. ئەوەش دەریخست کە ئۆپراسیۆنێکی شۆڕشگێڕی زۆر سەرکەوتووانەیە کە شێوازی سەردەمیانەی بە خۆیەوە گرتووە.  

پیرۆزبایی لە سەرجەم هاوڕێیانمان دەکەین کە بەشدارییان کردووە و رۆڵیان هەبووە

پیرۆزبایی لە فەرماندەیی ئەیالەتی زاپ، فەرماندەیی ئەیالەتی خواکورک، فەرماندەیی ئەیالەتی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ و فەرماندەیی ئەیالەتی مەتینا و هەموو ئەو شەڕڤان و فەرماندانە دەکەین کە بەشدارییان لە چالاکیەکەدا کردبوو، هەموو ئەو هاوڕێیانەی کە لە هەر ئاستێکدا رۆڵیان لەو چالاکیانەدا هەبوو، بەهۆی سەرکەوتنەکانیانەوە پیرۆزباییان پێدەڵێن.

دەوڵەتی تورک مەحکومە بە شکست

گەریلا لە هەموو وەرزێک، لە هەموو هەلومەرجێک و لە هەموو شوێنێکدا بە ڕۆحی ئاپۆیی خاوەنداری دەکات لە ئەرکی شۆرشگێری خۆی و بە ئیرادەیەکی ئاپۆیی بەهێز و بە بڕیاردارییەکی گەورە ئەرکی سەرشانی خۆی بەجێدەگەیەنێت. ئەمەش پێرفۆرمانسێکی گرینگی شەڕ دەخۆڵقێنێت. گۆرزێکی گەورەی لە سوپای تورکی داگیرکەر و ڕژێمی شەڕی تایبەتی ئاکەپە-مەهەپە داوە و دەوڵەتی تورکی هەژاندووە. دەوڵەتی تورک ناچار بوو کە، بەشێک لە زیانە قورسەکانی خۆی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و خواکورک، ئاشکرا بکات، بەڵام هەوڵ دەدات سەربازە کوژراوەکانی لە ئۆپراسیۆنی شۆرشگێڕی شەهید مەلسا موش، کە لە گۆرەپانی بەرخۆدانی کۆرەژارۆی زاپ و مەتینادا بە شێوەیەکی سەرکەوتوانە و پرۆفیشناڵ ئەنجامدرا بە تەواوەتی بشارێتەوە. وەک ئەو چالاکییەی کە لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە لایەن فیداییانی تابوری نەمران ئەنجامدرا، ئەم ئۆپراسیونەش جارێکی تر هەموو درۆکانی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکی فاشیستی ئاشکرا کرد. دەبێت بزانرێت کە، لەسەر بنەمای ستراتیژی شۆرشگێری، ئەو ستراتیژییەی کە ئێمە بەکاری دەهێنین، دەوڵەتی تورک مەحکومە بە شکست.

دەوڵەتی تورک کە لە لایەن گەریلاوە گورزی کۆشندەی بەرکەوتووە، درۆ دەکات و دەڵێت هێزەکانی گەریلا زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بە بەردەوامی ئەو درۆیە دووبارە دەکاتەوە. بەم شێوەیه هەوڵ دەدات ڕای گشتی جیهان و تورکیا هەڵبخەلەتێنێت و کاریگەری ئەو شکستانەی کە بەریکەوتووە تێپەرێنێت و ورە بۆ گروپە فاشیستەکان بگەڕێنێتەوە، بەڵام وەک ئەوەی کە بۆ ڕای گشتی و گەلی وڵاتپارێزمان ئاشکرا کرا، جگە لە هەڤاڵانمان مەمیان، هەڵمەت، وڵات و حسێن، لەم پرۆسەیەدا هیچ شەهیدێکی ترمان نەداوە و هیچ زیانێکمان بەرنەکەوتووە. ئێمە ئەو چوار هەڤالەمان کە بە ڕۆحێکی فیدایی و بە بوێرییەکی گەورە هێرشیان کردە سەر دوژمن و شەهید بوون، بە ڕێز و پێزانینەوە بیر دەهێنینەوە و بەڵین دەدەین کە بە سەرکەوتنمان دڕێژە بە ڕێگای سەرکەوتویان بدەین و ئامانجەکانیان بەدی بهێنین.

هێرشەکان لەسەر ناوچە مەدەنییەکان، ترسنۆکی و نامەردییە

ڕژێمی بکوژ و فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، بەو گورزە قورسانەی کە بەریکەوتووە، عەقڵی لەدەستداوە. دوای ئۆپراسیۆنە شۆڕشگێڕییەکە، ڕووی کردۆتە گۆرەپانەکانی ژیانی خەڵکی مەدەنی. ئەمە هێرشێکی نامەردانە و ترسنۆکانەیە و بەم کارەشی دۆخی شکستی خۆی نیشان دەدات. ئاشکرایە کە دەوڵەت و سوپایەکی بەهێز لە بەرامبەر هێزی سەربازی شەڕ دەکات کە لە دژی وەستاون، هێرش ناکاتە سەر هاوڵاتیانی مەدەنی و بە هیچ شێوەیەک گۆرەپانەکانی ژیانی خەڵکی مەدەنی ناکاتە ئامانج. ئەمە کاری هێزێکی نامەردە کە لە دژی بوونی گەلان شەڕ دەکات. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە لە باکووری کوردستان هەوڵی دەستگیرکردنی خەڵکی مەدەنی دەدات کە هیچ پێوەندییان بە ئۆپراسیونەکانەوە نییە، لە ڕۆژئاوا نەخۆشخانە، کارگە، چاپخانە، وێسگەکانی کارەبا و سەرچاوەکانی وزە دەکاتە ئامانج. بەم شێوەیە یاسا ناونەتەوەییەکانی شەڕ پێشێل دەکات و لە دژی گەلەکەمان تیرۆری دەوڵەتی ئەنجام دەدات. بەڵام ئەم دەسەڵاتە بکوژ و فاشیستە چی دەکات با بیکات، لە بەرامبەر دۆزی رەوای گەلی کورد ڕزگاری نابێت لە شکست. بە دڵنیاییەوە لە بەرامبەر ئیرادەی شۆرشگێڕی خۆشک و برایەتی گەلان، دیمۆکراسی و ئازادیدا عەقلیەتی فاشیستی داگیر کەر سەرکەوتوو نابێت.

ئێمە جارێکی تر پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئەو فەرماندە و شەڕڤانانە دەکەین کە مۆری خۆیان لەم قۆناغە داوە و سەرکەوتنی گینگیان خۆلقاندووە. بە هەستی شۆڕشگێڕانە و لە ناخەوە سڵاو لە هەموو هەڤاڵان دەکەین. ئێمە باوەرمان وایە کە سەرکەوتنی گەورەتر بە دەست دەهێنین و هیوای سەرکەوتنی گەورە بۆ هەموو هەڤالان دەخوازین".