فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) بە بۆنەی ٧هەمین ساڵیادی ڕزگارکردنی شەنگالەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "سەرەتا بە خۆشەویستی و ڕێز و پێزانیەوە یادی هەموو شەهیدانی ڕزگاریی شەنگالمان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش بۆ یاد و بیریان دادەنەوێنین. ئەو بەڵێنەی بە شەهیدەکانمان داوە، لەسەر درێژەپێدان بە رێگای ئەو قارەمانانە، بە دڵنیاییەوە ئێمە بە سەرکەوتن تاجداری دەکەین".
'گەریلا بۆ کۆمەڵگای ئێمەیە ناو و سیمبۆلی ئازادییە'
فەرماندەیی یەبەشە ڕاشیگەیاند، هەشت ساڵ لەمەوبەر لەلایەن چەتەکانی داعشەوە هێرشێکی کۆمەڵکوژی کرایە سەر کۆمەڵگای ئێزدی و وتی: "لە دژی ئەو کۆمەڵکوژییە گەلەکەمان بە ویست و باوەڕی خۆیان بە دەرفەتێکی سنووردارەوە بەرخۆدانیان کرد، ئەم بەرخۆدانە بوو بە تێکۆشانێک کە حیساباتی دوژمنی تێکدا. بە تایبەتی گەریلاکانی ئازادیی هەپەگە و یەژاستار بە قوربانیدان، فیداکاری، قارەمانێتی و ڕەنجێکی زۆر گەورەیان بۆ گەلەکەمان دا. ئێمە هەتا کۆتایی قەرزاری ئەوانین. لەو ڕۆژە سەخت و ئەستەم و مەحاڵانەدا ئەو قارەمانانە بە پێشەنگایەتی مام زەکییەکان، عەگید جڤیانەکان، دڵشێر هەرەکۆڵەکان، نوژیانەکان، چەکۆکان، مەمۆکان و ڕۆزارین دڵگەش و ئاگری هەیانی سەعیدان، شیلانەکان، دژوار و ئازادەکان خاوەنداری و پشتیوانیان لە گەلەکەمان کرد و بۆ ڕزگارکردنی خاکە پیرۆزەکەمان تاوەکو دوا هەناسەیان تێکۆشانی بێ هاوتایان بەڕێوەبرد، بۆیە هەرگیز لە بیریان ناکەین و درێژە بە رێگاکاکەیان دەدەین.
'کۆمەڵگای ئێزدی خۆی لە دەوری هزر و فەلسەفەیەکدا ڕێکخست و دەستی بە تێکۆشانی ئازادی کرد'
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ی داعش کراوە و تیایدا هاتووە: "لەو دۆخە سەخت و دژوارەدا، کە هیچ دەرفەتێک نەبوو، کۆمەڵگەی ئێزدی بە پێشەنگایەتیی سەعیدەکان، بەرخۆدانەکان، دیجلەکان، زەردەشتەکان، بێریڤانەکان و پیر حەمیدان بە یەک بیر و بۆ یەک مەبەست خۆیان رێکخست و ئێمە دەستمان بە تێکۆشانی ئازادی کرد. ئێمە بە یەک ئامانجەوە شەرمان بۆ ئازادی کرد. ئێمە بەو ئیرادەیە شانبەشانی گەریلاکانی ئازادی و شەڕڤانانی یەپەگە - یەپەژە حساباتی دوژمنمان تێکشکاند و نەمانهێشت بە ئامانجەکانیان بگەن".
'ئێمە دەستبەجێ ئەم تێکۆشانە سەردەخەین'
"لەسەر رێگای فیداییەکان و پاکڕەوانەکان، کە خۆیان بۆ کۆمەڵگاکەمان فیدا کردووە، ئێمە ئەم تێکۆشانە بە خێرایی بە سەرکەوتن تاجدر دەکەین. لەسەر ئەم بنەمایە یەکەم شەهیدمان بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی، شەهیدی ١١ مانگ بەرخودان، کە هەموو هەبوونی خۆی بە شەو و ڕۆژ لە سەخترین و قورسترین سەنگەرەکاندا بەرەنگاریی کرد و تێکۆشان و تێکۆشانێکی بێ هاوتای بەڕێوەبرد تاوەکو دوایین شەهیدمان، یادی هەموویان بە رێز، خۆشەویستی و پێزانینەوە دەکەینە و سەری ڕیز و نەوازیشیان بۆ دادەنەوێنین. بۆ بەدیهێنانی ئەو بەڵێن و پەیمانەى بە شەهیدەکانمان داوە، ئەو تێکۆشانە، کە ئەوان بۆ ئێمە بە جێهێشتوە، بە ئەنجام و سەرکەوتنی دەگەیەنین.
لەسەر ئەم بنەمایە ئەم ڕۆژە لە پێش هەموانەوە لە ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدەکانمان، خانەوادەی شەهیدان، گەلەکەمان، شەڕڤانانی یەپەگە - یەپەژە و گەریلاکانی ئازادی کوردستان، کە ئەمڕۆ لە چیا ئازادەکاندا داستان دژی داگیرکاریی دەنووسن، پیرۆز دەکەین".
ژ.ت