گەلی کۆبانێ دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕێپێوانیان کرد
گەلانی هەرێمی فورات دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
گەلانی هەرێمی فورات دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەڤین گۆیی (ئەمینە کارا) کە لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لەگەڵ میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێز عەبدوڕەحمان کزڵ لە هێرشێکی تیرۆرستیدا لە کۆمەڵەی ڕۆشنبیری ئەحمەد کایا لە پاریس شەهید بوون. ئەمڕۆ بە سەدان کەس لە دانیشتووانی هەرێمی فورات دژی ئەو کۆمەڵکوژییە ڕێپێوانێکی شەرمەزار کردن ئەنجامدرا.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید عەگیدەوە دەستی پێکرد و تا گۆڕەپانی ژنی ئازاد بەردەوام بوو. لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی 'شەهید نامرن' و 'کوژەر ئەردۆغان' بەردەوام وترانەوە. لە میانی ڕێپێوانەکەدا ئاڵا و پانکارتەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکرانەوە کە لەسەری نووسرابوو 'کۆمەڵکوژی پاریس درێژەپێدەری پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە کە لەکەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا دژی گەڵێک ئەنجامدرا'.
پاشان جەماوەر لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد، بە خولەکێک بێدەنگی یادی گیانبەخت کراوانی ڕێگەی ئازادیان بەرز ڕاگرت. سارا خەلیل، بەرپرسی ئەنجومەنی ژنانی هەرێمی فوراتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) قسەی کرد و وتی:"ئەمە یەکەم کۆمەڵکوژی نییە، سارا و فیدان و ڕۆژبین، جارێکی دیکە لە ٩ی ١ی ٢٠١٣ بوونە ئامانجی فاشیزم، کۆمەڵکوژییەکان بەردەوامن و سیستەمی تیرۆری دوژمن لەسەر کورد بەردەوامی هەیە و ڕۆژ بە ڕۆژ کۆمەڵکوژی لە باکووری کوردستان ئەنجام دەدرێت. ئێستا دەزانین ئامانجی فاشیزم و دوژمن چییە، تەنها ئامانجیان لەناوبردنی بیرۆکەی دیموکراتیک و ژنانی پێشەنگە. بەڵام ئیتر خۆمان سەلماندووە و بوونیمان هەیە."
هەروەها ئەندامی بزووتنەوەی کەلتوور و هونەری باقی خدۆ بەشی چیرۆک و شیعر، محەمەد مسی قسەی کرد و پەیامی 'تۆڵهلدان'ی پێشکەش کرد.
پاشان ڕێپێوانەکە بە دروشم وتنەوە کۆتایی هات.