بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری نوچە جوان، گروپێک لە خوێندکاران بە خوێندنەوەی ڕاگەیاندراوێک ڕایانگەیاند، بەشداری ڕیزەکانی گەریلا بوون.
خوێندکاران داوایان لە چالاکوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کرد، کە تێکۆشانی خۆیان بەهێز بکەن و رێگای چارەسەری دیموکراتیک بگرنە بەر.
هەروەها داوایان لە ژنانی گەنج و گەنجان کرد، ڕوو لە ڕیزەکانی گەریلا بکەن و لە بەرامبەر داگیرکاریدا بوەستنەوە.
دەقی ڕاگەیاندراوەی خوێندکارانی زانکۆی سنە:
"بۆ ڕای گشتی گەلی کورد و گەلانی چەوساوەی ئێران
گرووپێک لە گەنجان و ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زانکۆی سنە بۆ بەرهەڵەست بوونەی هەر شێوازێک لە چەوساندنەوە و گەشە پێدانی شۆڕشی ئازادی ژن کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستی پێکردووە، بەشداری ناو ڕێزەکانی گەریلا بووین.
لە ئێستادا خۆڕاگری و تێکۆشانی ڕەوای گەلی کورد و گەلانی ئێران لە بەرامبەر ٤٤ ساڵ سەرکوتکاری و داپڵۆساندن ڕژیمی خوێنمژ و پیاوسالاری ئێران پێناوەتە دواهەمین قۆناخی خۆی. بە کوشتنی ژنی کورد ژینا ئەمینی ئاگری ڕق و کینەی هەموو گەلانی بە گۆڕتر کردووە.
بێ گومان ئەمە پەلێکی زێڕینە بۆ یەکپەیکەرە کردنی داخوازیە ڕەواکانمان و خۆ بە ڕێکخستن کردن بۆ گەیشتن بە ئاسۆیێکی ڕووناک. لەم هەلوومەرجەدا کە چەوساوەترین توێژەکانی کۆمەڵگا کە ژنان و گەنجانن بە هاوپەیمانیێکی مێژوویی پایەکانی دەسەڵات دەشکێنن و بناغەی ژیانێکی ئازاد دەنێنەوە.
بارودۆخی هەنووکەیی کە لە درۆشمەی ژن ژیان ئازادی خۆی دەنوێنێ. مزگینی هێنەری یەکگرتن و سەرکەوتنی هێزی ئازادی خوازی گەلان لە بەرامبەر هێزە کۆنە پەرەستەکانی ناوچەکەیە کە لە قامووسی ئەواندا ژن کۆیلەیەو ژیان بەلاڕێدا چووەو و ئازادی زەوت کراوە.
هەر بۆیە بەم شێوازە دەوڵەتانی داگیرکەر و قڕکەری ئێران و تورکیا بە نوێنەرایەتی هەموو کۆنەپەرەستان کەوتوونەتە دواهەم پەلەقاژەی خۆیان و شێوەیەکی دڕندانە هێرشی گەلان و گەریلا دەکەن و بۆ ئەم کارە بە کوشتنی پێشەنگەکان و کیمیابارانی هێزەکانی گەریلا ناسرەون.
ئێمەیش وەک ژنان و گەنجانی سەرهەڵدێر و ڕوو بە ژنان و گەنجانی ڕاپەڕێوی کورد، فارس، ئازەری، بەلووچ، عەرەب و گیلەک بانگ دەکەین، کە بۆ تۆڵە کردنەوەیێکی مێژوویی لە داگیرکەران و سەرخستنی شۆڕشی ئازادی ژن و هەروەها بونیادنانی ژیانێک ئازاد و هەر شێوازێک لە چەوساندنەوەی ڕەگەزی، نەتەوەیی و چینایەتی ڕق و کینەی خۆمان بە ڕێکخراوە بکەین و هەرچێ زیاتر بە ڕێکخستن ببین. بەم شێوازە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان بەرین بکەینەوە.
هەروەها بۆ پاراستن و بەردەوام کردنی شۆڕش لە شەقامەکان، گۆڕەپانی تێکۆشانی چیاکان بەرفراوان تر بکەین و هێزی گریلا وەکوو بەهێزتری هێزی ڕێکخراوەیی ژنان و گەنجان گەورەتر بکەینەوە. بۆ پاراستنی شۆڕشی ژن، بۆ ئازادی ژن و کۆمەڵگا، بۆ ئازادی کوردستان. کات کاتی گەریلایەتییە، وەرن بۆ جەنگی ئازادی".
ژ.ت