گەریلا نوێکان داوایان لە گەنجانی کوردستان کرد شەڕی ئازادی بە گوڕتر بکەن

٢٠ گەنجی کورد کە بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک چوونە ریزی گەریلاوە، خولی پەروەردەیان تێپەڕاند. گەریلا نوێکان لە دژی داگیرکردنی کوردستان، داوایان کرد کە شەڕی ئازادی بە گوڕتر بکرێت.

٢٠ گەنجی کورد کە بەشدارییان لە ناو ریزەکانی گەریلادا کردووە، پەروەردەی خۆیان تەواو کرد و داوایەکیان ئاراستەی گەلی کورد، گەنجان و رای گشتی کرد.

گەنجان بە راگەیەندراوێک باسیان لەوەکردووە کە ئەوان وەک گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستانی لە دژی سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و لە هەمان کاتدا بۆ پێشوازیکردن لە ٤٦ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە بەشداریی ریزەکانی گەریلابوو.

'بۆ گوڕدان بە شەڕی ئازادی بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن'

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە داگیرکەری تەنیا بە تێکۆشانی بەهێز شکستی پێدەدرێت و بەم جۆرە هاتووە، "ئێمە لە دژی درۆکانی شەڕی تایبەتی دەووڵەتی تورک، هاتینە ئێرە. دەبێت هەموو گەنجێکی کورد ئەو هەڵوێستەی ئێمە بۆخۆی بکاتە نمونە. داگیرکەری بەر لە هەموو شتێک تەنیا بە تێکۆشان لە ناو ریزەکانی گەریلا لەناو دەچێت. هەربۆیەش ئێمە داوا لە کچ و کوڕە گەنجەکانی کوردستان دەکەین؛ دەبێت بێن بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا بکەن. ئێمە پێکەوە ئازادی جەستەیی رێبەرمان مسۆگەر دەکەین، گەل و وڵاتەکەمان لە چەوساندنەوە رزگار دەکەین. لەبەر ئەوەی کوردستان کۆلۆنیە و داگیرکراوە، کۆلۆنیەکی سەربازییە. هەربۆیە رزگاری کوردستان تەنیا بە تێکۆشانی سەربازی لە ناو ریزەکانی پەکەکەدا دەستەبەر دەبێت. بێ گومان پێشەنگایەتی و بەرسیارێتی ئەوە بەر لە هەموو کەس لە ئەستۆی کچ و کوڕە گەنجەکانی کوردستانە. دەبێت ئەوانیش باش بزانن کە هەموو بەشداربوونێک لە ناو ریزەکانی گەریلادا، لە دژی دوژمنی خوێنڕێژ گورزێکە. هەربۆیە وەرن ئێمە هەموومان گوڕ بە شەڕی ئازادی بدەین و سەربکەوین".

هـ . ب