لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١ دەستیپێکرد لە زاپ و زۆر دەڤەری دیکەی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە شێوەیەکی بێوێنە بەرخۆدان دەکەن و چالاکی وڵامدانەوە ئەنجام دەدەن. یەكێک لە چالاکیەکانیش لە شەوی ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ دا ئەنجامدراوە.
کاتژمێر ٠١:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم کە لە رۆژئاوای هەرێمی زاپە، داگیرکەران بە چالاکیەک تارومار کران. ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە دوو رۆژ دوای چالاکیەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، لە چالاکیەکەدا کە بە چەکی سووک ئەنجامدراوە، ١٢ داگیرکەر سزادراون.
چالاکیەکە بە سەرپەرشتی نالین فورات فەرماندەی یەژەئاستار ئەەنجامدرا کە بە فیداکاری و بوێریەکی گەورە ئەنجامیدا. نالین فورات لە ساڵی ٢٠١٥دا لەدژی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەدژی جزیر بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و لەم چالاکیەدا شەهید بوو.
'بۆ ئەوەی تێبگەن بە تورکی قسەم کرد'
ئەو رۆژەی چالاکیەکە ئەنجامدرا، شەڕێکی قورس لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی ئێف ئێم هەبوو و بە فیشەکی رۆناککەوەرە کە سەربازانەی تورک لە ترسان دەیانتەقاند، بە کامێرا دیمەنەکان تۆمار دەکران. یەکەیەکی گەریلا لە رێگەی ئامێری بێتێلەوە زانیاری بە هێزەکانی دیکەی گەریلا دەدا.
گەریلایەکی یەژەئاستار بە بێتێل لە گۆڕەپانی چالاکیەکە وتی، " ئێوە دەزانن لە کاتی چالاکیەکەدا چیمان وت؟ ئێرە کوردستانە، هاتن دەبێت و روویشتن نابێت. لە بەردەوامی قسەکانیدا کە بە جۆش و خڕۆشێکی گەورەوە گەریلایەکی دیکە پرسیاری کرد، " بۆ ئەوەی تێبگەن بە تورکی قسەت کرد؟ هەمان گەریلا وتی، " بەڵی، بە تورکی قسەن کرد بۆ ئەوەی باش تێبگەن."
ف.ق