"گۆشەگیری پێشێلکارییەکی زەقە بەپێش چاوی هەموو جیهانەوە ڕوودەدات"
هیوا حەسەن، چالاکوان و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، "پێویستە بۆ پشتیوانی لە بەڕیز ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری تەواوی خەڵکی کوردستان کەمپین ڕابگەینن".
هیوا حەسەن، چالاکوان و چاودێری سیاسی ڕایگەیاند، "پێویستە بۆ پشتیوانی لە بەڕیز ئۆجالان و شکاندنی گۆشەگیری تەواوی خەڵکی کوردستان کەمپین ڕابگەینن".
ئەو گۆشەگیریەی ماوەی ٢٤ ساڵە بە سەر رێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەسەپێندرێت، لە ساڵانی رابردوودا زۆر دژوارتر بووە و لە ماوەی ٢٨ مانگی ڕابردووشدا هیچ جۆرە هەواڵ و زانیارییەک لە بارەیەوە بەردەست نییە، بەردەوام داواکاری پارێزەران و بنەماڵەکەی لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دەوڵەتی تورکەوە رەتدەکرێنەوە.
هیوا حەسەن، چاودێری سیاسی و چالاکوانی شاری کەرکوک، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF)، گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد و داوای لە تەواوی خەڵکی کوردستان کراد کەمپین ڕابگەینن و بەشداری کەمپین بن بۆ شکاندنی گۆشەگیری.
دوور لە هەموو بەهاکانی دیموکراتیک و مافی مرۆڤ گۆشەگیریان سەپاندووە
هیوا حەسەن، لەبارەی سەپاندنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجەلان، وتی: "تورکیا خۆی وەکو ووڵاتێکی دیموکرات نیشان دەدات، بەڵام بەداخەوە لەبەرامبەردا بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافی گەلی کورد و سەرکردەیەکی وەکو بەڕیز ئۆجەلان، کە دەوڵەتی تورکیا ماوەی دوو ساڵ و نیوە دوور لە هەموو بەهاکانی دیموکراتی و مافی مرۆڤ، گۆشەگیرییەکی توندی کردۆتە سەر بەڕێز ئۆجەلان، تەنانەت ڕێگە نادەن بەڕیز ئۆجەلان چاوی بە پارێزەر و بنەماڵەکەی بکەوێت".
بەپێش چاوی هەموو جیهانەوە تورکیا پێشێلکاری دەکات
ئەو چاودێرە سیاسییە وتیشی: "ئەم گۆشەگیرییە قێزەونەی تورکیا پێشێلکردنێکی زەقە کە لەپێش چاوی هەموو دونیادا ئەنجامی دەدا، ئێمەش ئیدانەی ئەو گۆشەگیرییە دەکەین و هیوادارین هەموو ناوەندە جیهانیەکان لەسەری بێنە دەنگ".
بۆ شکاندنی گۆشەگیری تەواوی خەڵکی کوردستان کەمپین ڕابگەینن
لە کۆتایدا هیوا حەسەن ڕایگەیاند: "دەوڵەتی تورکیا ترسی هەیە لە هزر و فەلسەفەی ئۆجەلان، هەروەها ترسی لەو شەپۆڵە بەرفراوانەی ناڕەزایەتی دژی گۆشەگیری هەیە. هیوادارین تەواوی خەڵکی کوردستان کەمپین ڕابگەینن بۆ پشتیوانی بەڕیز ئۆجەلان و شکاندنی گۆشەگیری تا بەزووترین کات، پارێزەر و کەسوکاری چاویان پێی بکەوێت و دڵنیابن لە بارودۆخی و تەندروستی بەڕێز ئۆجەلان".
هـ . ب