گواستنەوەی سوپای تورک لە دەروازەی ئوزمولویەوە بۆ باشووری کوردستان

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگەوە بەردەوامە لە گواستنەوەی سوپا بۆ داگیرکارییەکانی لە باشووری کوردستان.

داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک

دەوڵەوتی داگیرکەری تورک لە دەروازی سنوری ئوزمولوی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگەوە بە بەردەوامی ئۆتۆمبێلی زریپۆشی و کەرەستەی جەنگی ڕەوانەی باشووری کوردستان دەکات.

بە گوێرەی زانیارییەی لە سەرچاوە هەرێمێکانەوە وەرگیرا، سوپای داگیرکەری تورک هەڕەشەیی لە دانیشتوانی هەرێمەکە کردووە کە نەیەنە دەرەوە. هەروەها بۆ پەڕینەوەی کاروانە سەربازییەکەی بە تەواوی لە بەرەبەیانەوە دەروازە سنورییەکەی داخستووە. بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ کاروانێکی زۆری سەربازی ڕۆشتوونەتە باشووری کوردستان.