هاووڵاتیانی ئامەد بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکانی دەم پارتی دەنگ دەدەن

پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکان لە ئامەد و شارۆچکەکانیدا کاندیدەکانی هەڵدەبژێرێت.

لە ئامەد و شارۆچکەکانیدا دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی کاندیدە هەریمیەکانی دەم پارتی بەڕێوەدەچێت.

لە شارۆچکەکاندا، پێش دەنگدانی هاووڵاتیان، کاندیدەکان خۆیان و پڕۆژەکانیان بە گەل ناساند.

لەکۆی گشتی ١٥ کاندید کە ٤ کەسیان ژنن، بەشداری پێشبڕکێی هاوسەرۆکایەتی شارەوانیی گەورە شاری ئامەد دەستی پێکرد. تا ئێوارە نزیکەی ٢٠ هەزار دەنگدەر دەنگی خۆیان دەدەن.

 دەنگدان لە ١٦ بارەگای دەم پارتی ئامادەکاری بۆ کراوە و هاووڵاتیان سەردانی ئەو شوێنانە دەکەن.

لە زۆربەی شارەکانیش پاش نیوەڕۆ دەوری دووەمی دەنگدان دەست پێدەکات.