هەبەدەهە: لە ئامەد لە هێڵی لۆجستی دوژمنماندا

جەنگاوەرانی عوسمان ئاکگونی هەبەدەهە رایگەیاند، کە لە ناوچەی هازرۆی ئامەد لە "هێڵی لۆجستی دوژمن"یان داوە.

جەنگاوەرانی عوسمان ئاکگونی هەبەدەهە باسی لەوەکرد، کە لە هازرۆی ئامەد لە ئۆتۆمبێلێکی لۆجستییان داوە و رایگەیاند "ئێمە لە هێڵی لۆجستی دوژمنمان داوە".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە: "شەڕ تادێت دژوارتر دەبێت. لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بەرخودانی قارەمانانەی گەریلا شۆڕشگێڕە یەکگرتووەکان گەورە دەبێت. تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان لە شار، گۆڕەپان و کارگەکان بەرزتر دەبێتەوە. تێکۆشانی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو تا دێت مەزنتر دەبێت، رێکدەخرێت و دەبێتە هیوای ئازادی گەلان.

ئێمە بە رۆحی فیدایی و ئیرادەیەک کە لە شەهیدانی مانگرتن لە خواردنی بێکۆتایی و بێ گەڕانەوەی ساڵی ١٩٩٦ وەریدەگرین، گورزی دژوار لە دوژمن دەدەین.لەسەر رێبازی شەهیدە نەمرەکانمان ئاگری ئازادی دادەگیرسێنین!.

بەو بیرکردنەوە و ئیرادەی هێزەکانمان لە ١٢ی تەمموز کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوچەی هازرۆی ئامەد لە دوژمنمان دا. ئێمە لە سێ گۆشەی مەرەنی-کۆچبابا لە دژی ئۆتۆمبێلێک کە کەلوپەلەکانی قەرەقۆڵی کۆچبابای بار دەکرد چالاکیمان کرد. لەو چالاکیەدا کە رێکمانخستبوو ئەو ئۆتۆمبێلەی کەلوپەلی بارکردبوو، بە مینی سەر رێگە کە ئێمە داماننابوو تێکشکا. لە چالاکیەکەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە هاوکارێکی دوژمن بوو سزا درا. لەگەڵ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و ئاگرکوژێنەوە ئۆتتۆمبێلی فریاگوزاریش رەوانەی گۆڕەپانی چالاکیەکە کران. دوای چالاکیەکە قەرەقۆڵ تۆپبارانی شاخەکانی دەوروبەری کرد. جەنگاوەرانی ئێمە بە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو و بە سەلامەتی لە گۆڕەپانی چالاکیەکە کشانەوە.

ئێمە سوێند دەخۆین کە لەسەر رێبازی هەڤاڵ عوسمان ئاکگون کە لە رۆژی ٦٩ هەمینی بەرخودانی رۆژووی مردن لە ساڵی ١٩٩٦ ژیانی لەدەستدا و هەموو نەمرانمان، ئێمە تێکۆشانی خۆمان درێژە پێدەدەین".

هـ . ب