هه‌په‌گه: ٦ داگیركه‌ر سزادران
لهچلاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا شه‌ش سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران كه یه‌كێكیان پله‌داره.
لهچلاكی گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستاندا شه‌ش سه‌ربازی توركی داگیركه‌ر سزادران كه یه‌كێكیان پله‌داره.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی هه‌په‌گه‌دا هاتووه:
"له چالاكی هێزه‌كانماندا شه‌ش داگیركه‌ر سزادران، كه یه‌كێكیان پله‌داره. سوپای تورك ٢٦ جار به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی، ٥ جار به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ، ٧٤ جاریش به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر، به ده‌یان جاریش به كاتیوشا گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی بۆردومان كردووه.
زانیاری له‌سه‌ر چالاكی و هێرشه‌كان به‌م جۆره‌ن:
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی زاپ:
له ٢٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٠:٠٠ و ١٦:٠٠ هێزه‌كانمان به چه‌كی قورس دوو جار له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدایان دا. له‌و چالاكییانه‌دا ٣ داگیركه‌ر سزادران.
له ٢٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٢:٠٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا درا.
له ٢٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ١٤:٣٠ تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان به سابوتاژ له داگیركه‌ران له ده‌وروبه‌ری سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاگر له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدایاندا. له‌و چالاكییه‌دا ٣ داگیركه‌ر كه یه‌كێكیان پله‌داره سزادران.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕی ههڵۆكانی زاگرۆس له هه‌رێمی خواكورك:
له ٢٩ی ئه‌یلول كاتژمێر ١١:١٠ به چه‌كی قورس له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی شه‌هید ئاخین درا.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی جه‌نگی خابوری شه‌هید ساڤاش مه‌رعه‌شدا:
تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان له ٢٤، ٢٥، ٢٦، ٢٧ و ٢٨ی ئه‌یلول له داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدیان دا.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی
له ٢٩ی ئه‌یلولدا سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید ئاریان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید خورسی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی ساجا، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به بۆمبی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی كیمیایی ١٠ جار بۆردومان كران.
له ٢٩ی ئه‌یلول سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا به بۆمبی قه‌ده‌غه و چه‌كی كیمیایی كه هێزی ته‌قینه‌وه‌یان زۆره ١٦ جار بۆردومان كران.
له ٢٩ی ئه‌یلول سوپای توركی داگیركه‌ر له‌به‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید فه‌لات له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی سیدا، سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید باهۆز له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ، پلاستیك و ته‌گه‌ری ئۆتۆمبێلی سوتاند و رووی دووكه‌ڵه ژه‌هراوییه‌كه‌ی كرده سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕ.
هێرشه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر:
له ٢٧، ٢٩ و ٣٠ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی كانیسارك و مهیرۆكی شاخی ئامێدی و گۆڕه‌پانی سنین به فڕۆكه‌ی شه‌ڕ ٥ جار بۆردومان كران.
له ٢٩ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شه‌هید فه‌داكار، ساجا، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی ٧٤ جار به هه‌لیكۆپته‌ری هێرشبه‌ر بۆردومان كران.
له ٢٩ی ئه‌یلول له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی درۆن سوڕایه‌وه.
له ٢٩ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانی به‌رخودانی چه‌مچۆ به ده‌یان جار به كاتیوشا بۆردومان كرا.
هێرشی موشه‌كی بۆ سه‌ر قه‌ندیل ئه‌نجامدرا
له ٢٨ی ئه‌یلول له كاتژمێر ١١:١٠ به ٣ موشه‌ك هێرشكرایه داوێنی شاخی ساڤاشی قه‌ندیل.
بۆردومانه‌كانی ئێران
له ٢٥، ٢٦،٢٧،٢٨،٢٩ی ئه‌یلول گۆڕه‌پانه‌كانی گۆشین، شاخی به‌ربزن، هه‌ڵگورد، شاخی رۆست و هۆرنێی خواكورك له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئێرانه‌وه به كاتیوشا و هاوه‌ن بۆردومان كران.
له ٢٨ی ئه‌یلول كاتژمێر ٠٨:٥٠ گۆڕه‌پانی شاخی بهربزنی خواكورك له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی هێزه‌كانی ئێرانه‌وه بۆردومان كرا".
هـ . ب